به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مسته‌فا بالی وتەبێژێکی هێزی کورد- عه‌ره‌بی سووریا (هێزه‌کانی سووریای دیموکراتیک) له لێدوانێک بۆ ماڵپه‌ڕی سیریا دایرێکت وتی: ئه‌رکی هێزه‌کانی سووریای دیموکراتیک پاش وه‌ده‌رنانی تیرۆریستان له ناوچه‌کە، کۆتاییی پێ نایێت و ئه‌م هێزانه له‌و ناوچانه‌ی کۆنتڕۆڵی کردوون ناچنه ده‌ره‌وه.
ناوبراو زیادیشی کرد: جه‌ختمان له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه له‌و ناوچانه‌ی کۆنتڕۆڵمان کردوون سیسته‌می فیدڕاڵیزم دامه‌زرێت. کاتێک باس له ڕۆژئاوا ده‌که‌ین مه‌به‌ستمان ناوچه فیدڕاڵییه‌کانی باکووری سووریایه. ئامانج ئه‌وه‌یه سیسته‌مێکی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری له‌م ناوچانه‌دا جێبه‌جێ بکرێت هه‌روه‌ک پێشتر له کۆبانێ، قامیشڵۆ و زۆربه‌ی شاره‌کانی سووریا جێبه‌جێ کراوه.
وته‌بێژی هێزه‌کانی سووریای دیموکراتیک جه‌خت له‌وه ده‌کاته‌وه هێزه‌کانیان له پێکدادان له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی حکوومه‌تی سووریا خۆیان ده‌پارێزن به‌ڵام ڕێگه‌ش ناده‌ن هێزه‌کانی حکوومه‌ت جارێکی دیکه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ناوچه‌کانی ژێر کۆنتڕۆڵی کورده‌کان له‌وان ڕه‌قه.
هه‌ندێک له کاربه‌ده‌ستانی حکوومه‌تی سووریا ئاماژه‌یان کردۆته سه‌ر کۆنتڕۆڵی دووباره‌ی هێزه‌کانی عێراق به سه‌ر ناوچه‌کانی ژێر ده‌ستی پێشمه‌رگه و ڕایانگه‌یاندووه: کورده‌کانی سووریاش ده‌بێ ڕووداوه‌کانی عێراق بکه‌نه په‌ند و وانه بۆ خۆیان. دیمه‌شق ناوچه‌کانی بنده‌ستی کورده‌کانی سووریا و له‌وان ڕه‌قه هێشتا به ناوچه‌ی داگیرکراو داده‌نێت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment