بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژی 7ی نۆڤیمبێری 2017، نێردەی تایبەتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق (یۆنامی) لە راگەیێندراوێكیدا ئاماژەی بەوە كردووە "یۆنامی بە بایەخەوە سەیری بڕیارەكەی وتەبێژی دادگای فیدراڵی عێراق دەكات كە لە دانیشتنی دوێنێیدا دەریکرد بۆ روونكردنەوەی ماددەی ژمارە 1 لە دەستووری عێراق و بۆشی دەركەوت هەم ئەم ماددەیە و هەمیش ماددە دەستوورییە پەیوەستەكانیتر جەخت لە سەر یەكپارچەییی خاكی عێراق دەكەنەوە.
وتەبێژەكە هەروەها ئەوەشی راگەیاندووە: لە دەستووردا هیچ بڕگەیێک نییە رێگە بە جیابوونەوەی هیچ پێكهاتەیێک لە عێراق بدات كە لە ماددەی ژمارە 116ی دەستوور باس كراوە.
یۆنامی باسی لەوەش كردووە "حكوومەتی عێراق پابەندی تەواوی خۆی دەربڕیوە بە دەستووری عێراق و بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی، پابەند بوونیش پێیەوە پاراستنی پەكپارچەییی خاكی عێراقە.
هەروەها یۆنامی هانی هەر دوو حكوومەتی عێراق و هەرێمی كوردستان دەدات بۆ دانپێنان و رێزلێگرتن و پەسند كردنی بڕیاری دادگای فیدراڵی و پابەندیی تەواوی خۆشی بۆ دەستووری عێراق دووپات دەكاتەوە و جەخت لە پێویست بوونی گفتوگۆ دەكات لە نێوان بەغدا و هەولێردا بە گیانی هاوبەشكاری و رێزگرتن لە دەستووری عێراق و ئەویش خۆشی رێز لە مافە دەستوورییەكانی هەرێمی كوردستانی عێراق دەگرێت.
لە كۆتایی راگەیێندراوەكەیدا یۆنامی ئامادە بوونی خۆی دووپات دەكاتهوه بۆ بینینی هەر رۆڵێكی ئاسانكاریی لەم گفتوگۆ و دانووستانانەدا گەر لەلایەن حكوومەتی فیدراڵ و هەرێمی كوردستانەوە داوای لێبكرێت یان هەر رۆڵێكیتر كە ڕەزامەندیی هەر دوو لایەنی لەسەر بێت لە سەر بنەمای گونجانی تەواو لەگەڵ ئەركە پێسپێردراوەكەیدا.
سەرچاوە: میللەت پرێس
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment