بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عه‌بدولباری زێباری سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، ڕایگه‌یاند: له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای ڕووسیا قسه‌مان كرد و ئه‌وان له‌گه‌ڵ پاراستنی سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه‌كانن له چوارچێوه‌ی ده‌ستووری عێراق و هه‌موو جۆره گرژی و ئاڵۆزییێكیش له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه.
ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه، له‌سه‌ر بانگهێشتی فه‌رمیی ئه‌و وڵاته، وه‌فدێكی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران سه‌ردانی ڕووسیای كرد.
عه‌بدولباری زێباری وتیشی: "ڕووسیا فشار له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان دروست ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی بچێته‌وه به‌غدا و كێشه‌كانی چاره‌سه‌ر بكات. له هه‌مان كاتیش‌دا فشار له‌سه‌ر به‌غدا ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێت لایه‌نه‌كان پابه‌ندی ده‌ستوور بكه‌ن. جگه له گفتوگۆش پێیان وایه هیچ بژاردهیێكیتر نییه".
به وته‌ی سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، به‌رپرسانی ڕووسیا هه‌ڵوێستی ڕوونیان له سه‌ر كێشه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا خسته ڕوو، ئه‌گه‌ر ڕێگه به‌و وڵاته‌ش بدرێت ڕۆڵی ئیجابی ده‌بێت به‌ڵام ئه‌وه‌ی له واقع ده‌خوێندرێته‌وه بوونی ئه‌مریكایه له گۆڕه‌پانی سیاسیی عێراق.
زێباری ئاشكراشی كرد: ڕووسیا هه‌موو جۆره به‌كارهێنانی هێزێكی سه‌ربازی و شه‌ڕ و گرژی له نێوان به‌غدا و هه‌رێم ڕه‌ت ده‌كاته‌وه.
سەرچاوە: SNN
کۆدی هه‌واڵنێر: 60113
Your Comment