ڕووسیا فشار له ‌سه‌ر هه‌رێم و به‌غدا دروست ده‌كات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دوایین هه‌ڵوێستی ڕووسیا له ‌سه‌ر ئاڵۆزییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ئاشكرا ده‌كرێت و ئه‌و وڵاته‌ فشار له ‌سه‌ر هه‌ولێر و به‌غدا دروست ده‌كات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عه‌بدولباری زێباری سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، ڕای‌گه‌یاند: له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای ڕووسیا قسه‌مان كرد و ئه‌وان له‌گه‌ڵ پاراستنی سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه‌كانن له‌ چوارچێوه‌ی ده‌ستووری عێراق و هه‌موو جۆره‌ گرژی و ئاڵۆزییێكیش له ‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه‌.

ئه‌وه‌ش له ‌كاتێكدایه‌، لهسه‌ر بانگهێشتی فه‌رمیی ئه‌و وڵاته‌، وه‌فدێكی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران سه‌ردانی ڕووسیای كرد.

عه‌بدولباری زێباری وتیشی: "ڕووسیا فشار لهسه‌ر هه‌رێمی كوردستان دروست ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی بچێته‌وه‌ به‌غدا و كێشه‌كانی چاره‌سه‌ر بكات. له ‌هه‌مان كاتیشدا فشار له‌سه‌ر به‌غدا ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێت لایه‌نه‌كان پابه‌ندی ده‌ستوور بكه‌ن. جگه‌ له‌ گفتوگۆش پێیان وایه‌ هیچ بژارده‌یێكی‌تر نییه‌".

به ‌وته‌ی سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، به‌رپرسانی ڕووسیا هه‌ڵوێستی ڕوونیان له ‌سه‌ر كێشه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا خسته‌ ڕوو، ئه‌گه‌ر ڕێگه‌ به‌و وڵاته‌ش بدرێت ڕۆڵی ئیجابی ده‌بێت به‌ڵام ئه‌وه‌ی له ‌واقع ده‌خوێندرێته‌وه‌ بوونی ئه‌مریكایه‌ له‌ گۆڕه‌پانی سیاسیی عێراق.

زێباری ئاشكراشی كرد: ڕووسیا هه‌موو جۆره‌ به‌كارهێنانی هێزێكی سه‌ربازی و شه‌ڕ و گرژی له‌ نێوان به‌غدا و هه‌رێم ڕه‌ت ده‌كاته‌وه‌.

سەرچاوە: SNN

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 8359

Your Comment

You are replying to: .
captcha