بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئه‌نوه‌ر تاهیر جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی رای گه‌یاند: وه‌كوو ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی، به مه‌به‌ستی دابین كردنی مووچه و چاک كردنی بژێوی ژیانی مووچه‌خۆران داكۆكی له داواكاریی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران ده‌كه‌ین.
سه‌باره‌ت به به‌یاننامه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم له دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان، ئه‌نوه‌ر تاهیر وتیشی:"به‌یاننامه‌یێكی دروست و گونجاو نه‌بوو، وه‌ڵامی داواكارییه‌كانی فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایانی سه‌باره‌ت به‌دابین كردنی مووچه نه‌دایه‌وه".
ناوبراو راشی گه‌یاند: به‌یاننامه‌كه دووباره چه‌واشه‌كارییێكی زۆری تیا بوو، له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی هه‌رێم راستگۆ نه‌بوو ، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی تا ئێستاش راستییه‌كان ده‌شارنه‌وه و ئاماده نین كۆی داهاته‌كان بۆ خه‌ڵک ئاشكرا بكه‌ن.
به وته‌ی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی، ئه‌گه‌ر به‌غدا وه‌ڵامی نووسراوه‌كه‌یان بداته‌وه به مه‌به‌ستی دابین كردنی بودجه‌ی په‌ره‌پێدانی پارێزگاكان و نه‌وتی سپی بۆ سلێمانی، ئه‌وه ئاماده‌ن بچینه به‌غدا، به‌ڵام به‌پێی یاسا ناتوانن داوای دابین كردنی مووچه‌ی پارێزگاكه له به‌غدا بكه‌ن.
سەرچاوە: SNN
کۆدی هه‌واڵنێر: 60113
Your Comment