کرماشان له‌ کۆڕی ده‌رفه‌ته‌کانی سه‌رمایه‌دانه‌ریی ئێران به‌شدار ده‌بێت

به‌شی کرماشان- پارێزگاری کرماشان باس له‌وه‌ ده‌کات پارێزگاکه‌ی له‌ کۆڕی نێونه‌ته‌وه‌ییی هه‌له‌ سه‌رمایه‌دانه‌رییه‌کانی ئێران به‌شداری ده‌کات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، هووشه‌نگ بازوند ڕۆژی ڕابردوو له‌گه‌ڵ پڕۆفسۆر "جان تۆرێنتس" سه‌رۆکی فیدراسیۆنی جیهانیی ناوچه‌ی ئازاد و تایبه‌تی ئابووری و به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌ماهه‌نگی‌کاری کۆڕی ده‌رفه‌ته‌ ئابووری و سه‌رمایه‌دانه‌رییه‌کانی ئێران له‌ تاران دیداری کرد و وێڕای ناساندنی هه‌ندێک له‌ خاڵه‌ باشه‌کانی ئه‌و پارێزگایه‌ و هه‌له‌کانی سه‌رمایه‌دانان له‌ کرماشان، له‌سه‌ر به‌کارهێنانی به‌ڕێوه‌به‌رانی هه‌ر دوو به‌شی ده‌وڵه‌تی و که‌رتی تایبه‌ت له‌ کۆڕه‌که‌دا جه‌ختی کرده‌وه‌.

ناوبراو زیادی کرد: له‌ ماوه‌ی یه‌ک حه‌فته‌ی داهاتوودا بابه‌ت و ژماره‌ی ئه‌و ده‌رفه‌تانه‌ی بڕیاره‌ له‌ کۆڕه‌که‌دا ئاراسته‌ بکرێن دیاری ده‌بێت و بۆ نووسینگه‌ی کۆڕبه‌نده‌که‌ ده‌نێردرێت.

شیاوی ئاماژه‌یه‌؛ کۆڕبه‌نده‌که‌ سه‌رماوه‌زی ئه‌وساڵ و به‌ به‌شداری زیاتر له‌ 100 سه‌رمایه‌دانه‌ری بیانی و 300 سه‌رمایه‌دانه‌ری ناوخۆ له‌ ناوه‌ندی کۆڕبه‌نده‌کانی ده‌نگ و ڕه‌نگ و ئۆتێل ئیستقلالی تاران به‌ڕێوه‌ ده‌چێت و پارێزگاری کرماشانیش وه‌کوو وتاربێژ له‌ کۆڕبه‌نده‌که‌ به‌شداری ده‌کات.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 8325

Your Comment

You are replying to: .
captcha