واده‌ی کرانه‌وه‌ی بازاڕچه‌ی سه‌ر سنووری سێف دیاری نه‌کراوه‌

به‌شی کوردستان- قایمقامی سه‌قز وتی: هێشتاکه‌ کاتی کردنه‌وه‌ی بازاڕچه‌ی سنووریی سێف دیاری نه‌کراوه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، قایمقامی تایبه‌تی شاری سه‌قز ڕای‌گه‌یاند: به‌ دڵنیایییه‌وه‌ بازاڕچه‌ی سێفی سه‌قز ده‌کرێته‌وه‌ و ئێستاکه‌ خه‌ریکین کاری ئاوه‌دانکاریی بۆ ده‌که‌ین و ژێرخانه‌کانی ئه‌و بازاڕچه‌یه‌ ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌که‌ین به‌ڵام هێشتاکه‌ به‌ وردی کاتی کرانه‌وه‌ی بازاڕچه‌که‌ ڕوون نییه‌ و هه‌وڵ ده‌ده‌ین له‌ یه‌که‌م ده‌رفه‌تدا ئه‌و بازاڕچه‌یه‌ بکرێته‌وه‌.

عه‌لی ئه‌کبه‌ر وه‌رمه‌قانی زیادی کرد: له‌سه‌ر ڕای ئیجابیی ئیداره‌ی پارێزگاری و ناوه‌ندی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و به‌رنامه‌دا‌ڕێژی زیاتر له‌ یه‌ک میلیارد تمه‌ن بۆ پڕۆسه‌ی ئاوه‌دانکاریی ئه‌و پڕۆژه‌ گرینگه‌ ئابوورییه‌ ته‌رخان کراوه‌.

شیاوی ئاماژه‌یه؛ چه‌ند که‌ناڵێکی‌ تێلێگرام باسی کرانه‌وه‌ی بازاڕچه‌ی سێفی سه‌قزیان له‌ حه‌فته‌ی داهاتوودا کردبوو که وێده‌چێت‌ ڕاست نییه‌ و هێشتاکه‌ کاتی کرانه‌وه‌ی ئه‌و بازاڕچه‌یه‌ دیاری نه‌کراوه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 8324

Your Comment

You are replying to: .
captcha