به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆکی پارتی دیموکراتیکی گه‌لان (HDP) پاش یه‌ک ساڵ مانه‌وه له زینداندا په‌یامێکی بڵاو کرده‌وه و وتی: HDP حزبی تاکه‌که‌س یان سه‌رکرده‌یێک نییه که به ده‌ستگیر کردنی من و هه‌ڤاڵانم چالاکییه‌کانی بوه‌ستێت به‌ڵکوو حزبی تێکڕای خه‌ڵکه و له ڕێبازه‌که‌یدا به‌رده‌وام ده‌بێت.
ده‌میرتاش له‌و په‌یامه‌دا جه‌ختی کرده‌وه: "که‌س ناتوانێت چالاکیی HDP و هه‌ڤاڵانمان بوه‌ستێنێت چوونکه HDP حزبی تاکه‌که‌س نییه به‌ڵکوو حزبی ڕاسته‌قینه‌ی جه‌ماوه‌ری تورکیایه."
ناوبراو زیادی کرد: "لای ئێوه نیم به‌ڵام دڵم لاتانه و به مانه‌وه‌ی ئێمه له زیندان HDP ناوه‌ستێته‌وه."
ده‌میرتاش به بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به حزب یان که‌سێکیتر بکات ده‌ریبڕی: "پێشتر چه‌ندین جار گوتوومه له ده‌ره‌نجامدا ئه‌م که‌شتییه ده‌گاته که‌نار چوونکه حزبه‌که‌مان بزووتنه‌وه‌یێکی تاکه‌که‌سی نییه. شوکر بۆ خودا که سیسته‌می HDP یه‌ک که‌سی نییه و ناشبێت. سه‌دان ژن و پیاوی دیکه هه‌ن و ئه‌گه‌ر ته‌نها یه‌ک که‌س له ئێمه زیندوو بمێنێت حزبه‌که به‌ره‌و سه‌رکه‌وتن ده‌بات."
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی جمهوورییه‌ت
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment