کوردپرێس:
دووشەمە 16ی تشرینی دووهەمی 2020 له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراقدا مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیران هێزه هاوبه‌شه‌كانی عێراقی ڕاسپارد بۆ داخستنی ده‌روازه سنورییه نافه‌رمییه‌كانی عیراق ئەوەش لەپێناو رێگریکردن لە قاچاخچییەتى کە لەو سنوورانەوە دەکرێت.
سەرۆک وەزیرانى عێراق له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا داوایكردووه کە له‌ڕێگه‌ی داخستنی ده‌روازه نافه‌رمییه‌كانه‌وه ڕێگه له قاچاخچێتی بگیرێت و بەشێکى زۆر لە داهات بۆ دەروازە فەرمییەکان بگەرێتەوە و رێگەش لە هاوردەکردن و ناردنى کەل و پەلە قاچاخەکان بگیرێت.
كازمی داوای له‌سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌روازه سنوورییه‌كان كردووه ڕێكاری پێویست بۆ گێڕانه‌وه‌ی داهاتی ده‌روازه‌كان بۆ خه‌زێنه‌ی حكوومه‌ت بگرێته به‌ر.
لەدواى دەست بەکاربوونى وەک سەرۆک وەزیرانی عێراق مستەفا کازمى بریاری دا پێداچوونەوە بەسەرجەم دەروازە سنوورییە فەرمى و نافەرمییەکان بکرێت بەتایبەت دەروازە سنوورییە فەرمییەکان کە لەرێگەى دژە تیرۆری عێراق توانیی زۆرینەى دەروازەکان کۆنترۆڵ بکات.
Your Comment