هه‌ژموونیی هه‌رێمی کوردستان له‌ سه‌ر بازاڕی وزه‌دا ڕوو له‌ کۆتاییه‌

به‌شی جیهان- به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی توێژینه‌وه‌ له‌سه‌ر که‌رتی وزه‌ی ئۆپێک له‌ ڤییه‌ن بڕوای وایه‌ چیتر هه‌رێمی کوردستان وه‌کوو ئه‌وسا کاریگه‌ریی له‌سه‌ر بازاڕی نه‌وت و وزه‌ نییه‌ و گرینگترین نیشانه‌که‌شی ئه‌وه‌یه‌ ڕێژه‌ی هه‌نارده‌کردنی نه‌وتی خاوی ئه‌و ناوچه‌یه‌ 300 هه‌زار به‌رمیل دابه‌زیوه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌عدوڵڵا ئه‌لفازی، به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی توێژینه‌وه‌ له‌سه‌ر که‌رتی وزه‌ی ئۆپێک له‌ ڤییه‌ن یادداشتێکی نووسیوه‌ و تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ کردووه‌ پاش گۆڕانکارییه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی عێراق و لێکه‌وته‌کانی به‌ڕێوه‌بردنی ڕیفراندۆم، هه‌رێمی کوردستان کاریگه‌ریی خۆی له‌سه‌ر بازاڕی نه‌وت له‌ ده‌ست ده‌دات ئه‌وه‌ش له‌ حاڵێکدایه‌ ئه‌و ناوچه‌یه‌ خه‌ریک بوو ده‌بوویه‌ یه‌کێک له‌ هه‌نارده‌کارانی نه‌وتی ئۆپێک.

ناوبراو له‌ یادداشته‌که‌ی خۆیدا که‌ گوڵف نیووز بڵاوی کردووه‌ته‌وه‌ نووسیی: گرینگترین هۆکار بۆ دابه‌زینی کاریگه‌ریی هه‌رێمی کوردستان له‌سه‌ر بازاڕی نه‌وتی جیهان دابه‌زینی ڕێژه‌ی هه‌نارده‌کردنی نه‌وته‌ که‌ له‌ 600 هه‌زار به‌رمیلی ڕۆژانه‌وه‌ بۆ ڕێژه‌ی 250 هه‌زار به‌رمیل دابه‌زیوه‌ ئه‌وه‌ش به‌هۆی وه‌ستاندنی ڕه‌وتی هه‌نارده‌کردنی نه‌وت له‌ که‌رکووکه‌وه‌ به‌ره‌و تورکیا.

ئه‌و کارناسه‌ی که‌رتی وزه‌ زیادی ده‌کات: دوو کێڵگه‌ی نه‌وتی گه‌وره‌ی هاوانا و بای حه‌سه‌ن له‌ که‌رکووک و چه‌ندین کێڵگه‌ی نه‌وتی پارێزگای مووسڵیش له‌ کۆنتڕۆڵی کورده‌کاندا بوو به‌ڵام ئێستا عێراق ده‌ستی به‌سه‌ردا گرتووه‌ و کورده‌کان ناتوانن له‌و کێڵگه‌ نه‌وتییانه‌وه‌، نه‌وت هه‌نارده‌ بکه‌ن.

ناوبراو له‌ درێژه‌ی یادداشته‌که‌یدا ده‌شنووسێت: نه‌فرینی زه‌ویش هۆکارێکی دیکه‌ی دابه‌زینی ڕێژه‌ی هه‌نارده‌کردنی نه‌وته‌ له‌ هه‌رێمی کوردستانه‌وه‌. چوونکه‌ سه‌رده‌مێک کێڵگه‌ نه‌وتییه‌که‌ی ته‌ق ته‌ق له‌ هه‌رێمی کوردستان پێشبینی ده‌کرا زیاتر له‌ 600 میلیۆن به‌رمیل نه‌وتی خاوی هه‌بێت به‌ گوێره‌ی دوایین ئاماری خه‌ملێندراو ته‌نها نزیک به‌ 170 میلیۆن به‌رمیل نه‌وتی تێیدایه‌.

ئه‌و کارناسه‌ تیشکی خسته‌سه‌ر پێداگریی عێراق له‌سه‌ر کۆنتڕۆڵ کردنی ده‌روازه‌ سنوورییه‌کان و وتیشی: ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ش ڕوو بدات چیتر کاریگه‌ریی کورده‌کان له‌ سه‌ر بازاڕی نه‌وت ده‌گاته‌ که‌مترین ئاستی خۆی.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 8299

Your Comment

You are replying to: .
captcha