ئه‌ندامی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتیمانیی په‌رله‌مانی ئێران له دیمانه‌یێکی کوردپرێسدا به هه‌واڵنێری کوردپرێیسی ڕاگه‌یاند: سیاسه‌تی دوژمنانه‌ی ئه‌مریکا دژ به ئێران ئاشکرایه و ئه‌مریکا ته‌نگه‌ژه له ناوچه‌که ده‌خولقێنێت بۆ ئه‌وه‌ی گوشار بخاته سه‌ر وڵاتانی ناوچه‌که تاوه‌کوو په‌یڕه‌وی سیاسه‌تی ئه‌وان بن.
ناوبراو زیادی کرد: گه‌مارۆ نوێکانی ئه‌مریکا دژ به ئێران به ئاشکرا به‌رجام پێشێل ده‌کات چوونکه به گوێره‌ی ده‌قی به‌رجام هه‌ر چه‌شنه سزایێکی نوێ به مانای پێشێل کردنی ئیتیفاقه‌که ده‌بێت.
سه‌فاری نه‌ته‌نزی ئاشکراشی کرد: هه‌ڵوێستی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئه‌وه‌یه به‌رجام بپارێزێت هه‌ر بۆیه‌ش له هه‌لومه‌رجی ئێستاکه‌دا ده‌بێت چاوه‌ڕوانی کاردانه‌وه‌ی لایه‌نی به‌رانبه‌ر بین و پاشان بڕیار له‌سه‌ر هه‌ر چه‌شنه هه‌نگاوێک بده‌ین.
ناوبراو درێژه‌ی پێدا: ئه‌زموونی ڕابردوو سه‌لماندوویه‌تی بڕیاری له‌ناکاوی ئه‌مریکییه‌کان هه‌رگیز لێکه‌وته‌ی باشی نه‌بووه و ڕه‌فتاری ئه‌مدواییه‌ی ئه‌مریکاش دووپات کردنه‌وه‌ی هه‌مان سیاسه‌تی پێشووه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment