سەرۆک وەزیرانی تورکیا سەردانی ئەمریکا دەکات

بەشی تورکیا- بیناڵی یەڵدرم بە یاوەریی دەستەیێکی پلەبەز بە ئامانجی چەند دیدارێکی گرینگ سەفەرێکی 3 ڕۆژەی بۆ ئەمریکا دەبێت

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی تورکیا ڕای گەیاند: بیناڵی یەڵدرم لە ڕێکەوتی 7 تا 10 نۆڤیمبێری 2017 لە سەفەرێکی 3 ڕۆژەدا بە یاوەریی چەند بەرپرسی باڵای تورکیا سەردانی ئەمریکا دەکەن و لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە دیدار دەکەن.

بەپێی زانیارییەکان لەو سەفەرەدا مهمت شیمشک بریکاری سەرۆک وەزیران، مەولوود چاوش ئۆغڵۆ وەزیری دەرەو و برات ئالبایراک وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەکانی تورکیا لەگەڵ بیناڵی یەڵدرم هاوڕێ دەبن و لە سەفەرەدا جگە لە دیدار لە گەڵ بەرپرسانی ئەمریکی، لەگەڵ پێکهاتە مەدەنییەکانی موسوڵمانان، تورکەکان، و جوولەکەکانی ئەمریکا دیدار دەکەن.

نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی تورکیا ڕاشی گەیاند: بیناڵی یەڵدرم دیدارێکی لەگەڵ مایکل پنس، بریکاری دوناڵد ترەمپ دەبێت کە لەو دیدارەدا هەندێک پرس وەکوو پێوەندییەکانی نێوان دوو وڵات و قەیرانی سووریا و عێراق دەخرێنە بەر باس.

تەوەرە سەرەکییەکانی ئەو سەفەرە بریتین لە: شەڕی دژە تیرور، پرسی پەنابەران و قەیرانی ڤێزە لە نێوان ئەنقەرە و واشنتۆن.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 8294

Your Comment

You are replying to: .
captcha