بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاری هەرسین، پەرلەمانتاری كوردستان دەڵێت: "بەغدا لەو درزەی كە لە نێوان حزبە كوردستانییەكاندا هەیە سوودی وەرگرتووە و حزبەكانی هەرێم یەكڕیز نین".
ناوبراو ئاماژەی بەوەش كرد، "ئەوەی ئەم بەزمەی بە سەر ئێمە هێنا ئازایەتی سوپای عێراقی نەبوو بەڵكوو نەبوونی یەكڕیزی ماڵی كورد وایكرد، چوونكە ئێمە لە ناو ماڵی خۆمان یەكڕیزنین".
ئاری هەرسین ئەوەشی خستەڕوو، "دەبێت حكوومەتی هەرێمی كوردستان نەک حزبەكان لیژنەیێک دروست بكات و بچنە بەغدا تاوەكوو كێشەكان چارەسەر بكرێت، لە ئێستاشدا من پەرلەمانتاری پارتی نیم و كوتلەی نەتەوەییم راگەیاندووە و لە ئێستادا پارتی نیم".
سەرچاوە: خەندان
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment