بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرەڕای ئەنجام دانی چەندین كۆبوونەوە لە نێوان وەفدە سەربازییەكانی هەرێم و بەغدا بۆ دانووستان لە سەر ناوچە سنورییەكانی سحێلا و ئیبراهیم خەلیل، بەڵام نەگەیشتوون بە هیچ ڕێكەوتنێک.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عومەر خلێخی بەرپرسی كۆمیتەی زاخۆی یەكێتی ڕای گەیاند: تا ئێستا وەفدی سەربازی هەرێم و عێراق لە بارەی بەڕێوەبردنی ناوچە سنورییەكانی سحێلا و دەروازەی نێودەوڵەتیی ئیبراهیم خەلیل، نەگەیشتوون بە هیچ ڕێكەوتنێک و لە دانووستانی بەردەوامیشدان، بەو هۆیەوە شەڕ ڕاگیراوە، بەڵام هەردوو لا هێزێكی زۆریان بەرامبەر بەیەكتر كۆكردۆتەوە.

ئەوەش لەكاتێكدایە، هەڵگورد حیكمەت بەڕێوەبەری گشتی ڕاگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە بە میدیاكانی سەر بە پارتی ڕاگەیاندووە كە هێزەكانی سوپای عێراق بەنیازن هێرش بكەنە سەر سەنگەرەكانی هێزی پێشمەرگە.

لەو بارەیەشەوە، ئەو بەرپرسەی یەكێتی نایشارێتەوە كە ئەگەری شەڕ هەیە، دەشڵێت:" ئەمریكا شەڕی ڕاگرتووە، ڕۆڵی گەورەی هەیە و ئەگەر ئەوان نەبن شەڕی قورس ڕوودەدات، لە هەوڵیشدان بۆ ئەوەی هەرێم و بەغدا بگەنە ڕێكەوتن، هەرچەند ئەو گرفتانە بە وەفدی سەربازی چارەسەر ناكرێن و پێویستیان بە وەفدی سیاسی هەیە كە دانووستان پێكەوە بكەن و لە سەر كۆی كێشە و ئاڵۆزییەكان بگەنە ڕێكەوتن".

ناوبراو ئاشكراشی كرد: هەرێم بە هۆی ڕیفراندۆمەوە تووشی مەغروریەت بوو، بەو هۆیەوە باجی قورسمان دا، بەڵام ئێستاش بەغدا خەریكە تووشی ئەو مەغروریەتە دەبێت، بەوەش باجەكەی دەدات و ئەمریكا پشتیوانی خۆی بۆكەم دەكاتەوە.

سەرچاوە: SNN

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 8268

Your Comment

You are replying to: .
captcha