ده‌ست­پێکردنه‌وه‌ی گفتوگۆکانی به‌غدا-هه‌ولێر به‌ ناوه‌ندگیریی ئه‌مریکا پشتڕاست ده‌کرێته‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- نوێنه‌ری تورکمانی هاوپه‌یمانیی ده‌وڵه‌تی یاسا له‌ په‌رله‌مانی عێراق هه‌واڵه‌کان سه‌باره‌ت به‌ ده‌ست­پێکردنه‌وه‌ی گفتوگۆی کرداری و ناسیاسی له‌ نێوان به‌غدا هه‌ولێردا به‌ ناوه‌ندگیری ئه‌مریکا پشتڕاست ده‌کاته‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، جاسم محه‌مه‌د جه‌عفه‌ر به‌ ماڵپه‌ڕی هه‌واڵی به‌غدانیووزی وتووه‌: به‌غدا سه‌ره‌ڕای ده‌ست­پێکردنه‌وه‌ی گفتوگۆکان له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی خۆی سه‌باره‌ت به‌ جێگیرکردنی هێزی عێراقی له‌ ده‌روازه‌ سنوورییه‌کان و کۆنتڕۆڵی سنووره‌کان پێداگر ده‌بێت.

ناوبراو زیادی کرد: له‌ نێوان به‌غدا و واشنتۆندا هه‌ندێ پێوه‌ندیی بۆ ئه‌نجامدانی گفتوگۆی ته‌کنیکی له‌ نێوان شاندێکی به‌غدا-هه‌ولێردا له‌گه‌ڵ یه‌ک کراوه‌ ئه‌وه‌ش به‌ ئامانجی کۆتایی هێنان به‌ پرسی کۆنتڕۆڵی ده‌روازه‌ سنوورییه‌کان له‌ لایه‌ن به‌غداوه‌.

جه‌عفه‌ر جه‌ختی کرده‌وه‌: حکوومه‌تی ناوندی دژ به‌ کۆنتڕۆڵ کردنی ده‌روازه‌ سنوورییه‌کانی ناوچه‌ جێناکۆکییه‌کان له‌ لایه‌ن پێشمه‌رگه‌وه به‌ شێوازی هاوبه‌ش ده‌بێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 8254

Your Comment

You are replying to: .
captcha