هێزه‌کانی کوردی سووریا لێهاتووتر له‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی کوردستانن

به‌شی جیهان- ڕه‌نج عه‌لائه‌ددین توێژه‌ری کورد له‌ ئه‌نیستیتۆی برۆکینزی قه‌ته‌ر پێی وایه‌ هێزه‌کانی کوردی سووریا (YPG) له‌ باری هه‌یکه‌لی دامه‌زراوه‌یی و ئۆپه‌راسیۆنییه‌وه‌ کارامه‌تر و لێهاتووتر له‌ پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی کوردستانن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕه‌نج عه‌لائه‌ددین توێژه‌ری پرسی کورده‌کان له‌ ئه‌نیستیتۆی برۆکینزی قه‌ته‌ر به‌ دووری نازانێت پێکدادانی سه‌ربازی له‌ نێوان کورده‌کانی سووریا (YPG) یان یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل له‌گه‌ڵ هێزی ده‌وڵه‌تیدا ڕوو بدات به‌ڵام ده‌شڵێت: YPG له‌ چاو پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی کوردستان که‌ له‌ به‌رانبه‌ر هێزی عێراقیدا نه‌وه‌ستانه‌وه‌ توانای فراوانتریان هه‌یه‌.

ناوبراو به‌ ئه‌لجه‌زیره‌ی وتووه‌: YPG له‌ باری هه‌یکه‌لی دامه‌زراوه‌یی و هه‌روه‌ها توانای ئه‌نجامی ئۆپه‌راسیۆنه‌کان کاریگه‌رتر له‌ پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی کوردستانن که‌ له‌ به‌رانبه‌ر هێزی عێراقیدا توانای وه‌ستان نه‌بوو.

ڕه‌نج عه‌لائه‌ددین زیادی ده‌کات: به‌شداریی هێزه‌کانی کوردی سووریا له‌ شه‌ڕه‌ دژواره‌کانی 6 ساڵی ڕابردوودا وای کردووه‌ ئه‌و هێزانه‌ ببنه‌ تاقمێک شه‌ڕڤانی کارامه‌ و لێهاتوو. YPG توانایێکی زیاتری هه‌یه‌ بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ هه‌مبه‌ر کێشه‌ ناوخۆییه‌کانی سووریا و تێکڕای ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی ده‌سه‌ڵات و ده‌ره‌تانی ئه‌و هێزانه‌ له‌ ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی کورده‌کان ده‌خاته‌ مه‌ترسییه‌وه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 8251

Your Comment

You are replying to: .
captcha