به‌غدا و مه‌رجه‌عی باڵای ئایینی 5 مه‌رجی داناوه‌ بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌ولێر

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سکرتێری ڕێکخراوی به‌در سه‌ر به‌ حه‌شدی شه‌عبی عێراق ده‌ڵێت: ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ و مه‌رجه‌عی باڵای ئایینی عێراق 5 مه‌رجیان داناوه‌ بۆ ده‌ست­پێکردنه‌وه‌ی دایالۆگ له‌گه‌ڵ حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و گرینگترینیشیان هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئاکامی گشتپرسی سه‌ربه‌خۆیییه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، هادی عامری له‌ گفتوگۆیێکی ته‌له‌فزیۆنیدا له‌و باره‌یه‌وه‌ وتی: یه‌ک له‌ پێشمه‌رجه‌کانی به‌غدا بۆ ده‌ست­پێکردنه‌وه‌ی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌ولێر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئاکامی گشتپرسییه‌ و چوار مه‌رجی دیکه‌ی مه‌رجه‌عییه‌تی باڵای ئایینی له‌ عێراق بریتیین له‌:

1) بڕوا به‌ یه‌کڕیزی و یه‌کپارچه‌ییی خاک و جه‌ماوه‌ری عێراق.

2) ڕه‌ت کردنه‌وه‌ی سیاسه‌تی سه‌پاندنی ئه‌مری واقیع.

3) گه‌ڕانه‌وه‌ و پێبه‌ندبوون به‌ ده‌ستووری عێراق بۆ ئه‌نجامدانی هه‌موو چه‌شنه‌ گفتوگۆیێک.

4) گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ دادگه‌ی فیدڕاڵ بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌کان و قبووڵ کردنی حوکمی ئه‌و دادگه‌یه‌.

عامری زیادی کردووه‌: پشتبه‌ستنی هه‌رێمی کوردستان به‌ نه‌خشه‌ ڕێگای داڕێژراو له‌ لایه‌ن مه‌رجه‌عییه‌تی باڵای ئایینیی عێراق و دان نان به‌ یه‌کپارچه‌ییی عێراق و پێبه‌ندبوون به‌ ده‌ستووری عێراقییه‌وه‌ زۆرینه‌ی کێشه‌کان چاره‌سه‌ر ده‌کات.

ناوبراو جه‌ختیشی کرده‌وه‌: لێدوانی هه‌ندێک له‌ توندڕه‌وه‌ کورده‌کان و هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وان دژ به‌ شه‌به‌که‌کان و هاووڵاتییانی ده‌شتی نه‌ینه‌وا له‌ هه‌رێمی کوردستان هه‌ڵوێستی فه‌رمیی حکوومه‌تی هه‌رێم نابێت.

سه‌رچاوه‌: بغداد الیوم

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 8245

Your Comment

You are replying to: .
captcha