ئه‌رشه‌د ساڵحی چۆنیه‌تیی دابه‌ش کردنی پۆسته‌ ئه‌منییه‌کانی که‌رکووک ئاشکرا ده‌کات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌رشه‌د ساڵحی سه‌رۆکی به‌ره‌ی تورکمانی و ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق ڕای‌گه‌یاند: وه‌فدێکی باڵا له‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراقه‌وه‌ دێته‌ که‌رکووک به ‌مه‌به‌ستی سه‌رپه‌رشتی کردنی میکانیزمی دابه‌ش کردنی پۆسته‌ ئه‌منییه‌کان به سه‌ر پێکهاته‌کاندا.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌رشه‌د ساڵحی ڕاگه‌یێندراوێکی له‌و باره‌یه‌وه‌ بڵاو کرده‌وه‌ و ئه‌وه‌ی ئاشکرا کرد ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یێک ده‌بێت وه‌زاره‌تی ناوخۆ کار ده‌کات بۆ جیا کردنه‌وه‌ی ئه‌فسه‌ری ده‌زگا ئه‌منییه‌کانی که‌رکووک و پۆسته‌کانیان به‌ مه‌به‌ستی دووباره‌ دابه‌ش کردنه‌وه‌یان.

سه‌رۆکی به‌ره‌ی تورکمانی زیاتر ده‌ڵێت: له‌ چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا شاندێکی وه‌زاره‌تی ناوخۆ ده‌گاته‌ که‌رکووک و له‌سه‌ر بنه‌مای له‌سه‌دا ٣٢ بۆ هه‌ر پێکهاته‌یێک پۆسته‌ ئه‌منییه‌کان دابه‌ش ده‌کات.

له‌ ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوودا پێکهاته‌ی تورکمانی به‌ شێوه‌ی به‌رده‌وام نیگه‌رانییان نیشان داوه‌ له‌سه‌ر که‌می به‌شی تورکمانه‌کان له‌ پۆسته‌ ئیدارییه‌کان به ‌تایبه‌ت پۆسته‌ ئه‌منییه‌کان و چه‌ند جارێکیش داوای پێکهێنانی هێزی تایبه‌ت به‌ تورکمانه‌کانیان کردووه‌.

شایانی باسه‌؛ له ‌دوای کشانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ له‌ که‌رکووک و هاتنی هێزه‌ عێراقییه‌کان، حکوومه‌تی به‌غدا ده‌ستی کردووه‌ به‌ دووباره‌ دابه‌ش کردنه‌وه‌ی پۆسته‌ ئیدارییه‌کان به ‌تایبه‌ت پۆسته‌ ئه‌منییه‌کان.

سه‌رچاوه‌: ئێن ئاڕ تی

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 8243

Your Comment

You are replying to: .
captcha