فڕۆكه‌كانی توركیا به‌ درێژاییی سنووری هه‌رێم په‌كه‌كه‌ بۆردومان ده‌كه‌ن

به‌شی تورکیا- فڕۆكه‌ جه‌نگیيه‌كانی سوپای توركیا له‌ ئۆپه‌راسیۆنێكی فراواندا باره‌گاكانی په‌كه‌كه‌یان له‌ حه‌فتانینه‌وه‌ بۆ خواكورک به‌ درێژاییی سنووری هه‌رێمی كوردستان بۆردومان كرد.

کوردپرێس- به‌ گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی وه‌ده‌ست هاتوون هێزه‌ چه‌كداره‌كانی توركیا باره‌گاكانی په‌كه‌كه‌یان له ‌ناوچه‌كانی قه‌ندیل، حه‌فتانین، گارا، مه‌تینا، ئاڤاشین- باسیان، زاپ و خواكورک، به‌ گشتی له‌ 36 شوێن بۆردومان كردووه‌.

سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركانی سوپای توركیا ڕای‌گه‌یاندووه‌: به‌رده‌وام ده‌بن له‌ به‌ ئامانج گرتنی‌ پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه‌) له‌ باكووری عێراق.

ئه‌و بۆردومانه‌ چڕه‌ له‌ دوای‌ هێرشی‌ په‌كه‌كه‌ هات له‌ ناوچه‌ی‌ شه‌مزینان له‌ رۆژی‌ پێنج شه‌ممه‌ی‌ رابردوودا كه‌ به‌پێی راگه‌یاندنه‌كانی‌ توركیا له‌و هێرشه‌دا 9 سه‌ربازی‌ توركیا كوژراون و به‌پێی وته‌ی‌ په‌كه‌كه‌ش 20 سه‌رباز كوژراون.

شایانی باسه‌؛ ئه‌مڕۆ ره‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا جه‌ختی كرده‌وه‌ له‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی قه‌ندیل و شه‌نگال به‌رده‌وام ده‌بن.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 8242

Your Comment

You are replying to: .
captcha