به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ماکسیم سۆچکۆف شرۆڤه‌کارێکی ئه‌لمانیتۆر له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێت: ئه‌گه‌رچی سه‌ردانه‌که‌ی ئه‌م جاره‌ی تاران له‌سه‌ر ته‌وه‌ری وزه بووه به‌ڵام به‌و حاڵه‌شه‌وه لێدوانه‌کانی پووتن بۆ ڕۆحانی و ئایه‌توڵڵا خامنه‌یی له‌سه‌ر ناوچه‌که و سووریا بووه و سه‌ره‌نجی زۆر میدیا و شرۆڤه‌کاری بۆ خۆی ڕاکێشاوه.
سۆچکۆف له‌و نووسراوه‌دا باسی هاوکارییه بنه‌ڕه‌تییه‌کانی ئێران و ڕووسیا له‌سه‌ر ته‌وه‌ری قه‌یرانی سووریا ده‌کات و ده‌ڵێت: هاوکاریی نێوان دوو وڵات به شێوازێکی سه‌ره‌نجڕاکێش له سه‌رده‌می مۆدێڕن‌دا چووه‌ته قۆناغی هه‌واڵگری و ئۆپه‌راسیۆنی پێویسته‌وه به‌ڵام نه ڕووسیا و نه ئێران ڕوانگه‌ی هاوبه‌شیان له‌سه‌ر هه‌ندێک پرسی هاوپێوه‌ند به سووریاوه نییه له‌وان: پێکهاته‌ی حکوومه‌تی داهاتووی سووریا، ڕۆڵ و پێگه‌ی کورده‌کان له سووریا، چاره‌نووسی به‌شار ئه‌سه‌د.
سۆچکۆف ئاماژه به هه‌ندێک ڕا جیاوازی له ستراتێژیی ئێران و ڕووسیا له ناوچه‌که‌دا ده‌کات که له هه‌ندێک قۆناغی زه‌مه‌نیدا هه‌ر دوو وڵات نیگه‌رانی ئه‌وه بوون که پرسی له‌و چه‌شنه ببێته هۆی ململانێ و ناکۆکیی جیدی و له هاوکارییه‌کانی نێوان دوو وڵات‌دا که‌لێن دروست بکات به‌ڵام له ئاکامدا ئاستی چاوه‌ڕوانی و داخوازیی هه‌ر دوو وڵات له یه‌کتر ڕوون بووه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه: ڕووسیا و ئێران پێویستیان به یه‌کتره. به وته‌ی سۆچکۆف، پووتن له دیداری ڕۆحانیدا و ئایه‌توڵڵا خامنه‌یییش له دیداری پووتندا جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته کردووه‌ته‌وه.
لای خۆیه‌وه پووتن ڕای‌گه‌یاندووه: هه‌ندێک ته‌وه‌ری جۆربه‌جۆر هه‌ن که تاکلایه‌نانه چاره‌سه‌ر نابن. ئێمه‌ش هیوای ئه‌وه‌مان هه‌یه دۆست و شه‌ریکی ئێرانیمان هاوکارییێکی زیاترمان بکات و منیش له ئاکامی ئه‌م دیدارانه ڕازیم.
لای خۆیه‌وه ئایه‌توڵڵا خامنه‌یییش له دیداره‌که‌ی پووتندا جه‌ختی کردووه‌ته‌وه هاوکاریی نێوان ئێران و ڕووسیا ده‌توانێت ببێته هۆی دووره‌په‌رێزیی ئه‌مریکا. ئه‌گه‌رچی شکستی قورسی تیرۆریستانی پاڵپشتی کراوی ئه‌مریکا له سووریا نکۆڵیی لێ ناکرێت به‌ڵام ئه‌مریکییه‌کان به‌رده‌وامن له پیلانگێڕیی خۆیان.
به‌ڕێزیان زیادیان کردووه: له ئاکامدا چاره‌سه‌ری قه‌یرانی سووریا پێویستی به هاوکاریی پته‌وی نێوان هه‌ر دوو وڵات هه‌یه. ئێمه توانای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی سزا ئابوورییه‌کانی ئه‌مریکا و وه‌په‌راوێزخستنی ئه‌و وڵاته‌مان هه‌یه و ده‌توانین دۆلاری ئه‌مریکی وه‌لا بنێین و به پاره‌ی خۆمان ئاڵوگۆڕی دارایی و بازرگانیی تاکلایه‌نه و چه‌ند لایه‌نه ئه‌نجام بده‌ین.
به ڕای سۆچکۆف لێدوانه‌کانی ئایه‌توڵڵا خامنه‌یی 3 په‌یامی تێدا بوو:
یه‌که‌م: ئێران بڕوای به‌وه نییه که شه‌ڕ له سووریا کۆتاییی پێ هاتبێت یان له کۆتایی نزیک بێت. ئه‌م بابه‌ته به‌و ده‌نگۆ و هه‌واڵانه‌ی له‌باره‌ی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازیی ڕووسیاوه له سووریا بڵاو بوونه‌ته‌وه و هه‌روه‌هاش ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ڕووسیا به‌نیازه به‌شێک له هێزی سه‌ربازیی خۆی له سووریا بباته ده‌ره‌وه بابه‌تێکی هه‌ره‌گرینگه. پێشتر ڕۆژنامه‌ی کۆمێرسانت له زاری هه‌ندێک سه‌رچاوه‌وه ڕای‌گه‌یاندبووه ڕووسیا ده‌یه‌وێت به‌شێک له هێز و جیهازاتی سه‌ربازیی خۆی له سووریا بباته ده‌ره‌وه. ئه‌گه‌رچی ئه‌و بابه‌ته له‌لایه‌ن وته‌بێژی که‌ره‌ملینه‌وه ڕه‌ت کرایه‌وه به‌ڵام ده‌نگۆکان له‌و باره‌یه‌وه هێشتاکه به‌رده‌وامن.
دووهه‌م: ئایه‌توڵڵا خامنه‌یی داوا له پووتن ده‌کات به وردی ئاگاداری هه‌وڵ و نیازی ئه‌مریکا بن. له لایێکه‌وه ئه‌وه نیگه‌رانیی ئێران له ڕێککه‌وتنی نێوان ئه‌مریکا و ڕووسیا ده‌سه‌لمێنێت که ده‌توانێت خه‌ساری جیدی له به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ئێران له سووریا و عێراقدا بدات. له لایێکی دیکه‌شه‌وه ئه‌و بابه‌ته پیشانده‌ری ئاماده‌ییی ئێرانه بۆ سیناریۆیێکی خراپتر که له‌و سیناریۆیه‌دا ئه‌مریکا به سیاسه‌تێکی ڕووخێنه‌ر ده‌توانێت ده‌ستکه‌وته‌کانی ئێران و ڕووسیا تێک بدات. تاران ئێستاکه داکۆکییه‌کانی ده‌وڵه‌تی تره‌مپ بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه هه‌مبه‌ر سیاسه‌ته‌کانی ئێران له ناوچه‌که‌دا ده‌بینێت و گومانی تێدا نییه ئه‌مریکا دژ به هه‌موو چه‌شنه هه‌ڵکشانی ده‌سه‌ڵاتی ئێرانه له ناوچه‌که‌دا. دژایه‌تی له‌گه‌ڵ ڕێککه‌وتنی ناڤۆکیش به‌شێکه له‌و ستراتێژییه‌ی ئه‌مریکا.
سێهه‌م: ڕووسیا و ئێران پێویستیان به تۆکمه کردنی هاوکارییه‌کانی خۆیانه له سه‌رجه‌م ڕه‌هه‌نده‌کاندا. ئایه‌توڵڵا خامنه‌یی وه‌کوو سه‌رکرده‌یێکی به ده‌سه‌ڵات و ئه‌مه‌گناس ستایشی پووتن ده‌کات و ڕای‌گه‌یاندووه: ڕووسیا وڵاتێکه که ده‌کرێت دانووستان و هاوکاریی له‌گه‌ڵ بکه‌ین. ئه‌وه‌ش هه‌رگیز به‌و مانایه نابێت که ئێران و به‌رپرسانی ئێرانی نیگه‌رانی ڕێککه‌وتنی سه‌ربازیی ڕووسیا له‌گه‌ڵ سعوودییه و تورکیا، هه‌روه‌هاش به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ڕووسیا له هه‌رێمی کوردستان و گڵۆپی سه‌وزی ڕووسیا بۆ هاوکاریی سه‌ربازی له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا و ئیسرائیل نین. بێگومان له نێوان دوو وڵات‌دا ئه‌و ئیتیفاقه هه‌یه که دۆستایه‌تی و پێکه‌وه‌بوون بۆ دژایه‌تیی هه‌نگاوه‌کانی ئه‌مریکا نابێته هۆی هاوکاریی ستراتێژیکی نێوان دوو وڵات. له ڕاستیدا به‌هێزکردنی هاوکارییه‌کان له ڕه‌هه‌نده‌کانی دیکه‌دا ده‌توانێت هاوکاریی گونجاو و درێژخایه‌نی لێ بکه‌وێته‌وه. هه‌ر له‌و باره‌شه‌وه هاوکاری کردن له حه‌وزه‌ی وزه، سه‌رمایه‌دانه‌ری له ئاستی ورد و بازرگانیدا ده‌توانێت شاکلیلێک بێت بۆ ئه‌وه‌ی خواستی سیاسی و بنه‌مای پێویست بۆ هاوکاریی درێژخایه‌ن ده‌سته‌به‌ر بکات.
سه‌رچاوه: تابناک
وه‌رگێڕان له فارسییه‌وه: سروور خدری
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment