به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، پاش له ده‌ست­چوونی سه‌رچاوه‌کانی نه‌وتی ناوچه کێشه‌له‌سه‌ره‌کان وه‌کوو ده‌رهاویشته‌ی ڕیفراندۆم، نزیک له نیوه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی کوردستان له ده‌ست چووه و له 600 هه‌زار به‌رمیل بۆ 280 هه‌زار به‌رمیل دابه‌زیوه. هه‌ندێک له کارناسان ئاماژه به‌م بابه‌ته ده‌که‌ن و بڕوایان وایه کورده‌کانی عێراق ده‌ستیان له بڕێکی گرینگی سه‌رچاوه‌ی ماڵی بڕاوه و چیدی ناتوانن وه‌کوو ڕابردوو بکه‌ونه شوێن بیرۆکه‌کانی خۆیان و له‌وان وڵاتێکی سه‌ربه‌خۆی کوردی.
ئیهام کامل، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له په‌یمانگه‌ی ئووراسیا له‌م باره‌وه بۆ ڕۆژنامه‌ی نیۆیۆرک تایمز باس ده‌کات: کورده‌کان زۆر ئاسته‌مه بتوانن بکه‌ونه شوێن ئامانجه سه‌ره‌کییه‌که‌ی خۆیان. واده‌زانم چیدی ناتوانن ئه‌وه‌ی ده‌یانهه‌وێ جێبه‌جێی بکه‌ن.
یان ساویم، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین له په‌یمانگه‌ی وود مه‌کێنزی ئاماژه به‌وه ده‌کات له به‌راوردی نوێ‌دا سه‌رچاوه نه‌وتییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان هێنده گه‌وره نین و کۆمپانیا گه‌وره‌کانیش ماسیی گه‌وره ڕاو ده‌که‌ن بۆیه ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه هه‌رێمی کوردستان چۆڵ بکه‌ن و ئه‌مه‌ش کاریگه‌ریی له‌سه‌ر خه‌ونه‌کانی کورد و به‌تایبه‌ت سه‌ربه‌خۆیی ده‌بێت.
بیل فارێن پرایس سه‌رۆکی ئه‌نیستیتۆی توێژینه‌وه‌ی ئه‌منی Petroleum Policy Intelligence به نیۆیۆرک تایمز ده‌ڵێت: کورده‌کانی عێراق سه‌رچاوه سه‌ره‌کییه‌کانی خۆیان له ده‌ست داوه و به‌م حاڵه زۆر زه‌حمه‌ته شوێن که‌یسی سه‌ربه‌خۆیی بکه‌ون.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment