کوردپرێس: گه‌شه‌ی ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان له‌و چه‌ند ساڵه‌ی پاش ڕووخانی سه‌دام هه‌لومه‌رجێکی ڕه‌خساند ناوچه‌که گه‌شته خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری. پاش هێرشی داعش که له هێزی عێراقی و دیکه‌ی خۆبه‌خشه عه‌ره‌به سوننه‌کان پێک هاتبوو و ئه‌زموون و مه‌شقیان له به‌جێماوانی سوپای به‌عس وه‌رگرتبوو و پاش که‌وتنی مووسڵ به‌ره‌و هه‌ولێر و به‌غدا پێشڕه‌وییان کرد هه‌لومه‌رجێکی ڕه‌خساند که گه‌شه‌ی ئابووریی هه‌رێمی کوردستان تووشی قه‌یران بوو. کورده‌کان به گیانێکی بوێرانه له به‌رانبه‌ر داعشدا وه‌ستان و ده‌وری کاریگه‌ریان بینی له شه‌ڕی دژ به‌و گرووپه تیرۆریستییه‌دا. کورده‌کان توانییان شاره کوردنشینه‌کانی باشووری سنووری هه‌رێمی کوردستان بپارێزن. ئه‌و ناوچه‌گه‌له به گوێره‌ی ده‌ستووری عێراقی جێناکۆکین و بڕیار بووه چاره‌نووسیان به گشتپرسی و ڕیفراندۆم دیاری بکرێت بۆیه‌ش کورده‌کان چاوه‌ڕوانیان ده‌کرد به‌غدا دان به گشتپرسیدا بنێت بۆ ئه‌و ناوچانه. که‌رکووک به بۆنه‌ی سه‌رچاوه‌ی سروشتی و بیره نهوتهکانییهوه شارێکی ستراتێژیک و هه‌ره‌گرینگه و ده‌توانێت کورده‌کان سه‌ربه‌خۆ بکات چوونکه له‌م مانگانه‌ی دواییدا حکوومه‌تی به‌غدا به‌شه‌بودجه‌ی هه‌رێمی کوردستانی بڕیبوو و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی کوردستانی نه‌ده‌دا. خه‌باتی پێشمه‌رگه بۆ ڕزگارکردنی هه‌رێم و پاراستنی که‌رکووک و ڕاوه‌دوونانی داعش له باکووری مووسڵ ئه‌و خولیایه‌ی هێنایه ئاراوه که گوایه کورده‌کان ده‌سه‌ڵاتێکی سه‌ربازیی تایبه‌تیان وه‌ده‌ست هێناوه له‌وانه‌یه خودی جه‌نابی بارزانییش تووشی هه‌مان خولیا بووبێت و ده‌سه‌ڵاتی سه‌ربازیی کوردی به گونجاو زانیبێت چوونکه سه‌ره‌ڕای پێشنیار و ڕاسپارده‌ی دۆسته‌کانی، ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆییی به‌ڕێوه برد. ئاکامی ڕیفراندۆم به ئاهه‌نگ و هه‌ڵپه‌ڕکێ ڕاگه‌یێندرا و ڕێژه‌ی له‌سه‌دا 92ی مسۆگه‌ر کرد. ئه‌وه‌ش کاردانه‌وه‌ی ده‌ستبه‌جێی حکوومه‌تی به‌غدای لێکه‌وته‌وه. جووڵه‌ی به هێزی عێراقی کرد و سوپایێکی ته‌یارکراو که خۆی بۆ شکستی داعش ئاماده کردبوو و پاڵپشتیی هێزی مه‌شقپێکراوی حه‌شدی شه‌عبیی له‌گه‌ڵ بوو به‌ره‌و ناوچه جێناکۆکییه‌کان جووڵه‌ی پێکرا. یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستان که له ڕیفراندۆمدا تووشی ئه‌مری واقیع بووبوو پێشوازیی له سه‌ربه‌خۆیی نه‌کرد. ئاکامه‌که‌شی بوو به‌وه "گوزه شکا و ئاو ڕژا". جه‌نابی بارزانی نه‌ک هه‌ر ڕیفراندۆمه‌که‌ی دۆڕاند به‌ڵکوو خانه‌نشینیی پێشوه‌ختی خۆیشی واژۆ کرد. له ڕاستیدا به گوێره‌ی یاسا جه‌نابی بارزانی نه‌یده‌توانی زیاتر له دوو جار له‌سه‌ر کورسیی سه‌رۆکایه‌تی بمێنێته‌وه به‌ڵام له ڕۆژهه‌ڵاتدا فه‌رمانڕه‌واکان مه‌یلی مانه‌وه‌ی هه‌تاییان هه‌یه هه‌ر بۆیه‌ش هه‌ندێک بیر و شرۆڤه باسی ئه‌وه‌یان ده‌کرد جه‌نابی بارزانی ڕیفراندۆمی کردووه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ستی خه‌ڵک ببزوێنێت و هه‌لومه‌رجێکی جیاواز بڕه‌خسێنێت بۆ ئه‌وه‌ی ویلایه‌ته‌که‌ی درێژ بکاته‌وه. له‌لایێکی دیکه‌وه جه‌نابی عه‌بادییش به‌و سه‌رکه‌وتنه‌ی ڕیفراندۆم سه‌رمه‌ست بوو چوونکه ده‌یکرده بیانوویێک بۆ ئه‌وه‌ی باسی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی حاکمییه‌تی نیشتیمانی و مه‌رکه‌زییه‌ت له ده‌سه‌ڵاتدا بێنێته پێشێ. ئه‌گه‌ر واش بێت بڕیاره‌که‌ی عه‌بادی به هه‌مان ڕێژه‌ی بڕیاری شکست خواردووی بارزانی هه‌ڵه بووه. بێگومان عه‌بادی له سه‌ردانه‌کانی خۆی بۆ سعوودییه، تورکیا، ڕووسیا و ئێران ئه‌و بابه‌ته‌ی باس کردووه و ڕای ئه‌و وڵاتانه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندووه. به ئه‌گه‌ری زۆریشه‌وه سعوودییه له‌و داپه‌ڕه دژه عه‌جه‌مییه پێشوازیی کردووه. تورکه‌کانیش بۆ کۆتایی هێنان به‌و نیگه‌رانییه‌ی هه‌رێمی کوردستان نه‌بێته ئۆلگوو و نه‌بێته مه‌ته‌رێزی PKK لایه‌نگری شکستی هه‌رێم بوون. وێده‌چێت هه‌مان چاره‌نووس چاوه‌ڕوانی کورده‌کانی سووریاش بێت واتا که ئه‌رکه‌که‌یان له شه‌ڕی دژ به داعشدا کۆتاییی پێ هات بیاننێرنه‌وه ماڵی خۆیان و کۆتایی به هه‌موو شتێک بهێنرێت. وێناچێت کێشه‌که ته‌نها به سڕکردنی ئاکامی ڕیفراندۆم کۆتاییی پێ بێت چوونکه ده‌بینرێت تا ئێستا پێشوازی له‌و داپهڕهش نه‌کراوه و به‌غدا هاوکاری و دانووستانی ده‌ست پێنه‌کردووه و پشکێکی عادیلانه‌ی داهاتی نه‌وتی بۆ هه‌رێم ته‌رخان نه‌کردووه و مافی هه‌رێمی کوردستانی به گوێره‌ی حه‌شیمه‌تی کوردی که‌رکووک ڕاده‌ست نه‌کردووه و هه‌مبه‌ر گیانفیدایی و خه‌باتی کورده‌کان سفره‌دڕ بووه. به‌م حاڵه‌وه ده‌بنه شه‌ریکی تاوان و ڕه‌فتاری دژه عه‌جه‌می سه‌دام و سه‌له‌فی سه‌دام و ڕه‌فتاری دژه‌مرۆییی داعش که له‌گه‌ڵ ژن و پیاو و منداڵی کوردی موسڵمان و ئێزدی کردیان. جووڵه به‌ره‌و که‌رکووک و هه‌ڵاتنی کورده‌کانی دانیشتووی که‌رکووک و به‌جێهێشتنی ماڵ و حاڵی خۆیان چیرۆکی هه‌مان دڵه‌ڕاوکێی کورده‌کانه له شه‌ڕی دژه عه‌جه‌می عه‌ره‌به‌کان. ئه‌وه‌ش به زیانی حکوومه‌تی عێراق ده‌بێت چوونکه ئه‌گه‌ر ناچار بێت ده‌ستی موده‌عییه عه‌ره‌بییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ش تێکه‌ڵ بکات مومکینه ناچار بێت جارێکی‌تر ملکه‌چی ده‌سه‌ڵاتی که‌مینه پێشووه‌کان بێت. ڕه‌فتاری ده‌وڵه‌ته پێشووه‌کانی عێراق له‌گه‌ڵ کورده‌کان ڕه‌فتاری حکوومه‌ت له‌گه‌ڵ هاووڵاتی نه‌بووه. ئه‌و حکوومه‌تانه کوردیان له ماڵی خۆی ده‌رکردووه و ئاواره و کیمیابارانیان کردوون. ئه‌و کاته‌ش کورد هیچی نه‌ما بۆ دۆڕاندن ده‌ست ده‌داته به‌رخۆدان و خه‌باتی خوێنین. له‌و حاڵه‌شدا بێگومان له هه‌ر لایێکه‌وه هه‌ر یارمهتییێک بدرێن قبووڵی ده‌که‌ین. ئێستاش ئه‌رکی ئێران ئه‌وه‌یه که‌ڵک له ئێعتباری خۆی وه‌ربگرێت و نێوانگیری بکات و پێش به سه‌رهه‌ڵدانی دوژمنایه‌تیی عه‌ره‌ب و عه‌جه‌م له عێراقدا بگرێت تاوه‌کوو مافی مه‌شرووعی هه‌رێمی کوردستانیش بپارێزرێت و هه‌روه‌هاش مافی عه‌ره‌ب و تورکمان و ئاشوورییه‌کانی که‌رکووکیش له به‌رچاو بگیردرێت و پشکی تێکڕای ئه‌و ئیتنیکانه له بودجه‌ی نیشتیمانیدا ته‌رخان بکرێت و مۆڵه‌ت نه‌درێت هه‌رێمی کوردستان ببێته مه‌ته‌رێزێک بۆ سه‌ربزێوانی وڵاتانی دراوسێ و دواجار یه‌کڕیزیی سیاسیی عێراقی فیدڕاڵیش بمێنێته‌وه.
وه‌رگێڕان له فارسییه‌وه: سروور خدری
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment