سێ حیزبی (PYD)، (PDK-S) و (ENKS)ی سووریا بۆ دانووستانی ڕووسیا بانگهێشت کراون

بەشی سووریا- سێ پارتی یەکێتیی دیموکراتیکی سووریا (PYD)، ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردەکانی سووریا (ENKS) و پارتی دیموکراتیکی کوردستانی سووریا (PDK-S) بە مەبەستی بەشدار بوون لە دانووسنانی قەیرانی سووریا کە بڕیارە 18ی مانگ لە سووچیی ڕووسیا بەڕێوە بچێت بانگهێشت کراون.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس پاش بانگهێشت کرانی کوردەکان لە لایەن وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا بۆ بەشداری لە دانووستانی قەیرانی سووریا، سێ پارتی کوردیی سووریا بۆ دانووستانەکانی 18ی مانگ لە سووچیی ڕووسیا داوت کران.

بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی وەدەست هاتوون سێ پارتی یەکێتیی دیموکراتیکی سووریا (PYD)، ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردەکانی سووریا (ENKS) و پارتی دیموکراتیکی کوردستانی سووریا (PDK-S) بۆ ئەو خولەی دانووستانەکان بانگهێشت کراون.

شیاوی ئاماژەیە پاش ئەوەی دەنگۆی بانگهێشت کرانی پەیەدە بۆ دانووستانی ئاشتی لە ڕووسیا بڵاو بوویەوە تورکیا کاردانەوەی توندی هەمبەر ئەو بابەتە پیشان دا ڕای‌گەیاندبوو شتی وا قبووڵ ناکات.

ئەوەش لە حاڵێکدایە بەشار جەعفەری کە سەرۆکایەتیی شاندی حکوومەتی ناوەندیی سووریا لەو دانیشتنەدا دەکات لە لێدوانێکدا ئاماژەی بە بەشداریی کوردەکانی سووریا کردبوو و ڕای‌گەیاندبوو: ئێمە هەموو کاتێک لەپێناو پاراستنی بەرژەوەندیی سووریا و یەکپارچەیی ئەو وڵاتە متمانەی تەواومان بەڕووسیا بووە و هەشمانە.

سەرچاوە: زەڕ نیوز

کۆدی هەواڵنێر: 60101

News Code 8220

Your Comment

You are replying to: .
captcha