شوان داودی: ده‌بێت بودجه‌ی عیراق راست بكرێته‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامێكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: هه‌رێمی كوردستان كیانێكی ده‌ستوورییه‌ و هیچ که‌سێک ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی نییه‌ ده‌ستكاریی بكات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، شوان داودی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌ فراكسیۆنی یه‌كێتی بۆ رادیۆ نه‌وا وتی: ده‌بێت كه‌موكوڕییه‌كانی ڕه‌شنووسی پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی گشتیی عێراق وه‌ک ده‌سته‌واژه‌ی حكوومه‌تی پارێزگاكانی كوردستان و كه‌م كردنه‌وه‌ی رێژه‌ی هه‌رێم بۆ 12.67 راست بكرێنه‌وه‌ چوونكه‌ مایه‌ی قبووڵ كردن نین.

شوان داودی وتیشی: ئه‌ركی فراكسیۆنه‌ كوردییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه‌ كار بۆ راست كردنه‌وه‌ی كه‌موكوڕییه‌كانی ئه‌و ره‌شنووسه‌ بكه‌ن و شایسته‌ی داراییی ته‌واوی هه‌رێم دابین بكه‌ن.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 8214

Your Comment

You are replying to: .
captcha