دژ بە هەولێر هێز بە کار دەبەین

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- حەیدەر عەبادی هەولێر بەوە تۆمەتبار دەکات کە سەرپێچیی لەو ڕێککەوتنە کردووە کە سەبارەت بە جێگیر کردنی هێزەکانی دەوڵەتی فیدراڵ لە ناوچە کێشە لە سەرەکان و کۆنترۆڵی دەروازە سنوورییەکان و فڕۆکە خانەکانی هەرێمی کوردستان ئەنجام درابوو و دەشڵێت: داپەڕی لەو چەشنە بەغدا ناچار دەکات بۆ جێگیر کردنی یاسا هێز بە کار بهێنێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەبادی ڕۆژی چوارشەممە بە میدیاکانی ڕاگەیاند هەولێر سەرپێچی لە ڕێککەوتنی نێوانیان دەکات و زیادی کرد: ئەو چەشنە داپەڕە بەغدا ناچار دەکات بۆ جێگیر بوونی یاسا دژ بە هەولێر هێز بە کار بهێنێت.

شایانی باسە ئەرکانی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق حکوومەتی هەرێمی کوردستان تۆمەتبار دەکات کە ڕێککه‌وتنه‌کانی له‌گەڵ بەغدا پێشێل کردووە.

سەرچاوە: هەواڵدەریی «شفق نیوز»

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 8212

Your Comment

You are replying to: .
captcha