بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پاش 1 حەفتە لە دامەزرانی "پارتی چاک" بە سەرۆکایەتیی مراڵ ئاکشنر، کۆمپانیای ڕاپرسیی گزیچی، ڕاپرسییێکی لە سەر پرسی هەڵبژادرنی پارتی دڵخواز بۆ هەڵبژادرنی پەرلەمان لە نێوان خەڵکدا ئەنجام داوە کە لە دەرەنجامدا ڕێژەی دەنگی پارتی چاک لە سەدا 20و بە گوێرەی ئەو ڕێژەیەش پێش پارتی کۆماریخوازی گەل کەوتووە.
کۆمپانیای ڕاپرسیی گزیچی بە بەرپرسارێتیی موراد گزیچی کە یەکێک لەو 2 کۆمپانیایە بوو کە دەرەنجامی ڕیفراندۆمی بە دروستی پێش بینی کردبوو، ئەم جارەش لە ڕاپرسییێکی گرینگدا کە لە نێو 4 هەزار و 638 کەسدا لە سەرانسەری تورکیا ئەنجامی داوە دەرەنجامی ڕاپرسییەکەی ڕاگەیەندووە و دەڵێت: بە لە بەرچاو گرتنی 2.5لە سەد هەڵە دەرەنجامەکان بە شێوازی خوارۆیە:
43.8% پارتی داد و گەشە، 19.5% پارتی "پارتی چاک"، 18.5% پارتی کۆماریخوازی گەلی تورکیا، 8.8% پارتی بزووتنەوەی نەتەوەپەرستی تورکیا و 7% پارتی دیموکراتیکی گەلان.
خاڵی گرینگی ئەو ڕاپرسییە ئەوەیە کە پارتی تازە دامەزراوی "پارتی چاک" کەوتووەتە پێشی دوو پارتی بزووتنەوەی نەتەوەپەرستی تورکیا و پارتی دیموکراتیکی گەلان.
هەروەها لەو ڕاپرسییەدا هەڵبژادرنی سەرۆک کۆماریی 2019 خراوەتە بەر لێکۆڵینەوە و بە گوێرەی دەرەنجامەکان ئەگەر هەریەک لە ڕەجەب تەییب ئەردۆغان و مراڵ ئاکشنر و کمال قلیچدار ئۆغڵۆ لەو هەڵبژاردنەدا بەشدار ببن، ئەردۆغان 47.8، ئاکشنر 38% و کەمال قلیچدار ئۆغڵۆ 14.9ی دەنگەکان مسۆگەر دەکە.
سەرچاوە: ڕۆژنامەی «جمهوریت»
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment