فه‌رمانده‌ییی ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌شی عێراق به‌ توندی هۆشدار ده‌داته‌ هه‌ولێر

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- فه‌رمانده‌ییی ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌شی عێراق ڕاگه‌یێندراوێکی ده‌رکرد و له‌و ڕاگه‌یێندراوه‌دا هه‌ولێری تۆمه‌تبار کرد به‌ یاری له‌گه‌ڵ کات له‌ دانووستانه‌کان و پێشێل کردنی ڕه‌شنووسی ڕێککه‌وتننامه‌ی به‌رایی.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له‌ ڕاگه‌یێندراوی فه‌رمانده‌يیى ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌کانی عێراقدا هاتووه‌: "هاوکات له‌گه‌ڵ دانووستانه‌ ئه‌نجام‌دراوه‌کان به‌رپرسانی هه‌رێم هه‌وڵ ده‌ده‌ن هێزه‌كانیان جووڵه‌ پێبكه‌ن و خاڵى به‌رگرى دابنێن و ڕێگرى له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ى هێزه‌كانمان بکه‌ن و ئێمه‌ش له‌وه‌ بێده‌نگ نابين."

له‌ ڕاگه‌يێندراوه‌كه‌ى فه‌رمانده‌يیی ئۆپه‌راسيۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانى عێراقدا هاتووه‌: "شاندى هه‌رێم په‌شيمان بووه‌ته‌وه‌ له‌و رێككه‌وتنه‌ به‌راييه‌ى واژۆ كرابوو، ده‌يانه‌وێت يارى به‌ كات بكه‌ن و بگه‌ڕێينه‌وه‌ بۆ چوارچێوه‌ى يه‌كه‌م و هه‌رێم هه‌وڵ ده‌دات هێزه‌كانى جووڵه‌ پێبكات و خاڵى به‌رگرى دابنێت و ڕێگرى له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ى هێزه‌كانمان بكات و ئێمه‌ش له‌وه‌ بێده‌نگ نابين و واده‌يێكمان بۆ هه‌رێم دياری كردووه‌ بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ى هێزه‌كانمان و هيوادارين ڕێگريش له‌ هاتنى هێزه‌كانمان نه‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى خوێن نه‌ڕژێت به‌ڵام ئه‌گه‌ر هێزه‌ چه‌كداره‌كانى هه‌ولێر چه‌ک به‌ كار بهێنن و به‌ شه‌ڕ وه‌ڵامى هێزه‌كانمان بده‌نه‌وه‌، ئێمه‌ش به‌ چه‌كى ياسا وه‌ڵاميان ده‌ده‌ينه‌وه‌."

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 8199

Your Comment

You are replying to: .
captcha