به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌بدولڕه‌حمان لوهیزی له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌واڵده‌ریی "الفرات نیوز"دا وتی: 250 سه‌رکرده‌ی داعش له مووسڵ که خۆیانیان ته‌سلیمی هێزی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی کوردستان کردبوو، هێشتاکه دیلی پێشمه‌رگه‌ن و ڕاده‌ستی ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ نه‌کراون.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه کرد که مه‌سعوود بارزانی وازی له ده‌سه‌ڵات هێناوه به‌ڵام هێشتاکه کۆنتڕۆڵی بارودۆخی هه‌رێمی کوردستانی به‌ده‌سته‌وه‌یه و جه‌ختی کرد: وازهێنانی بارزانی له ده‌سه‌ڵات به ئامانجی کردنه‌وه‌ی ده‌رگای گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌غدا و پارته کوردستانییه‌کان له هه‌رێمی کوردستان ئه‌نجام دراوه.
عه‌بدولڕه‌حمان لوهیزی باسی له ئه‌گه‌ری ڕاگه‌یاندنی دۆخی نائاسایی له هه‌رێمی کوردستان کرد و وتیشی: به‌پێی ده‌ستووری عێراق، حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیران و فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌کداره‌کانی عێراق مافی به‌ڕێوه‌بردنی هه‌رێمی کوردستانی هه‌یه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment