بۆ حەوسەدەمین جار داوای بینینی ئۆجەلان ڕەت کرایەوە

بەشی تورکیا- داواکاریی پارێزەرانی ئۆجەلان بۆ بینینی لە زیندانی دورگەی ئیمرالی بۆ حەوسەدەمین جار لە لایەن داواکاری گشتیی بوورساوە ڕەت کرایەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، حەوسەدەمین جارە پارێزەرانی عەبدوڵڵا ئۆجەلان ڕێبەری بەندکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان (PKK) داوای بینینی ناوبراو دەکەن و ویستەکەیان لە لایەن کاربەدەستانی دادی تورکیاوە ڕەت دەکرێتەوە.

مەزڵووم دینچ، چەنگیز یورکەیی و مەهدی ئوزتوزون سێ پارێزەری ئۆجەلان کە لە 27ی جووڵایی 2011وە تاوەکوو ئێستا ئۆجەلانیان نەبینیوە، بۆ حەوسەدەمین جار داواکارییەکەی خۆیان ئاراستەی دادستێنی گشتیی بوورسا کرد کە دیسانەوە قبووڵ نەکرا.

دادستێنی گشتیی بوورسا بە گوێرەی مادەی 5272ی یاسای جێ بەجێ کردنی ڕێسا ئەمنییەکان داواکارییەکەی ڕەت کردۆتەوە.

هەر جار بیانووێک وەکوو نالەبار بوونی دۆخی کەش و هەوا، خراپ بوونی کەشتی، دۆخی نائاسایی، چاک کردنەوەی کەشتی و ... بۆ ڕەت کردنەوەی دیدار لەگەڵ ئۆجەلان خراوەتە ڕوو.

سەرچاوە: فورات نیووز

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 8178

Your Comment

You are replying to: .
captcha