به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عادڵ موراد له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ماڵپه‌ڕی هه‌واڵی "بغداد الیوم"دا ئاماژه‌ی به‌وه کرد که‌له‌ڕه‌قی له بڕیاردان و ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی هه‌ڵوێست بۆ پاوه‌جێیی عێراق هیچ یارمه‌تییێک به چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی نێوان ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ و حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان نادات و وتی: به بۆچوونی ئێمه قسه‌کردن له‌سه‌ر که‌م کردنه‌وه‌ی به‌شه‌بودجه‌ی هه‌رێمی کوردستان بۆ 12 له‌سه‌د قبووڵ ناکرێت چوونکه ئه‌و پاره‌یه که‌متر له ئیستیحقاقی هه‌رێمه. له ماوه‌ی ساڵانی ڕابردوودا پشکی خوارده‌مه‌نی، نه‌وتی سپی و ده‌رمانی هه‌رێمی کوردستان له‌لایه‌ن به‌غداوه بڕاوه و به بۆنه‌ی قه‌یرانه‌وه پڕۆسه‌ی سازه‌نده‌یی له شاره‌کانی هه‌رێمیش ڕاگیراوه.
ناوبراو جه‌ختی کرد: نابێت به‌غدا به‌پێی به‌هێزی و لاوازیی لایه‌نی به‌رانبه‌ری خۆی بڕیار ده‌ربکات چوونکه خه‌ڵکی کوردستان هه‌مان خه‌ڵکی عێراقن که‌واته ناکۆکییه سیاسییه‌کانیش نابێت کاریگه‌ری له‌سه‌ر ژیانی هاووڵاتییانی هه‌رێمی کوردستان دابنێت.
شیاوی ئاماژه‌یه؛ به‌پێی به‌ڵگه‌ی بڵاوکراو له‌باره‌ی بودجه‌ی گشتیی ساڵی 2018ی عێراق، به‌شه‌بودجه‌ی هه‌رێمی کوردستان به 12.67% دیاری کراوه و به‌شه‌بودجه‌ی 17 له‌سه‌دی پێشوو هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه و له ئه‌گه‌ری دروست کردنی کێشه له ڕێژه‌ی هه‌نارده‌کردنی نه‌وتی عێراق هه‌ندێ مه‌رجیش بۆ که‌م کردنه‌وه‌ی ئه‌و به‌شه‌بودجه‌ی هه‌رێمه ئاراسته کراوه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment