به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئێواره‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه/ 9ی گه‌ڵاڕێزان پیاوێک له شنۆ به‌هۆی ململانێی بنه‌ماڵه‌یی سه‌باره‌ت به دۆسیه‌ی مڵکی، ته‌قه‌ی له چوار ئه‌ندامی ماڵه خه‌زووران و له‌وان خه‌سووی کرد.
ئه‌و ته‌قه کردنه له کۆڵانی مزگه‌وتی فاروق (گه‌ڕه‌کی سه‌لیم ئاوا)ی شاری شنۆ ڕووی داوه.
له‌و ڕووداوه‌دا ژنێک به ناوی حه‌لیمه ته‌مه‌ن 55 ساڵ سک و پێ، چناکه و چاو و سێ منداڵه‌که‌ی یه‌کێکیان ده‌ستی و یه‌کێکی پێی و ئه‌وی دیکه‌ش هه‌ر دوو پێی بریندار بووه.
برینداران بۆ نه‌خۆشخانه‌کانی نه‌غه‌ده و ورمێ گواستراونه‌ته‌وه و هێزی ئینتیزامیی شنۆ پێوشوێنگری ڕووداوه‌که ده‌کات.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment