هیچ بارەگایێکی ئەمنی لە کەرکووکدا نەبێت جگە لە هێزە عێراقییەکان

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا پەرلەمانی عێراق بڕیاری دا بە ڕێگەگرتن لە کردنەوەی هەر بارەگایێکی ئەمنی لە شاری کەرکووکدا و تەنها ڕێگە بە هێزە عێراقییەکان دەدرێت لەناو شارەکەدا بن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس ئەمڕۆ لە دانیشتنی پەرلەمانی عێراقدا کە چەند پەرلەمانتارێکی کوردی سەر بە فراکسیۆنە جیاوازەکان بەشدار بوون، بڕیار درا هیچ هێزێکی ئەمنی بارەگای لە ناو کەرکووکدا نەبێت، جگە لە هێزە عێراقییەکان.

هەروەها پەرلەمانی عێراق بڕیاری دا بەوەی کە هەڵ کردنی ئاڵای ئیسرائیل لە کۆبوونەوە جەماوەرییەکاندا بە تاوان هەژمار بکرێت.

پەرلەمانی عێراق بڕیاری دا بە درێژکردنەوەی تەمەنی ئەم وەرزەی کار کردنی خۆی بۆ ماوەی ٣٠ ڕۆژ بەمەبەستی تەواو کردنی ئەو پرۆژە یاسایانەی کە ئێستا لە پەرلەمانی عێراقدان بەتایبەتی پرۆژەیاسای بودجە.

کۆدی هەواڵنێر: 60101

News Code 8161

Your Comment

You are replying to: .
captcha