به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، زانا سه‌عید که ئه‌ندامی کۆمیسیۆنی یاسایی‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌واڵده‌ریی "القرطاس نیوز"دا ئاماژه‌ی به‌وه کرد که ئه‌ندامانی عه‌ره‌ب و تورکمانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای که‌رکووک مکووڕن له‌سه‌ر زه‌رووره‌تی خۆبواردن له به‌ڕێوه‌چوونی گشت‌پرسیی هه‌رێمی کوردستان له‌و پارێزگایه.
ناوبراو جه‌ختی کرد: هه‌ولێر سه‌ره‌ڕای ناڕه‌زایه‌تیی عه‌ره‌ب و تورکمانه‌کان له به‌رانبه‌ر به‌ڕێوه چوونی ئه‌م گشتپرسییه ناچاره که به بێ ڕه‌زامه‌ندیی ئه‌وان گشت‌پرسیی سه‌ربه‌خۆیی به‌ڕێوه ببات.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment