بازرگانیی زه‌به‌لاحی چه‌ک له‌ نێوان ئه‌ڵمانیا و تورکیا به‌رده‌وامه‌

به‌شی تورکیا- سه‌ره‌ڕای ناکۆکیی نێوان به‌رلین-ئه‌نقه‌ره‌، بازرگانیی زه‌به‌لاحی چه‌ک له‌ نێوان ئه‌ڵمانیا و تورکیا نه‌که‌وتووه‌ته‌ ژێر کاریگه‌ریی ئه‌و ناکۆکییه‌ و پێوه‌ندیی بازرگانی له‌و بواره‌دا به‌رده‌وامه‌.

کوردپرێس- به‌گوێره‌ی یاسای ئه‌ڵمانیا به‌رهه‌مهێنه‌رانی چه‌ک ده‌بێت به‌ مۆڵه‌تی ده‌وڵه‌تی ئه‌ڵمانیا چه‌ک به‌ وڵاتانی دیکه‌ بفرۆشن به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئاڵۆزبوونی پێوه‌ندیی نێوان دوو وڵات ڕێژه‌ی فرۆشتنی چه‌ک به‌ حکوومه‌تی تورکیا دانه‌به‌زیوه‌.

ئه‌ڵمانیا ورده‌کاریی گرێبه‌ستی چه‌که‌کان ئاشکرا ناکات به‌ڵام ده‌وترێت بایه‌خی به‌شێک له‌و گرێبه‌ستان له‌ 8 مانگی یه‌که‌می ساڵی 2017دا زیاتر له‌ 25 میلیۆن یۆرۆ بووه‌.

ئه‌ڵمانیا ساڵی 2016 زیاتر له‌ 69 ملیۆن یۆرۆ و ساڵی 2015 نزیک به‌ 26 ملیۆن یۆرۆ چه‌کی به‌ تورکیا فرۆشتووه‌.

سه‌رچاوه‌: فورات نیووز

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 8138

Your Comment

You are replying to: .
captcha