بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕەشاد گەڵاڵی لێپرسراوی کۆمیتەی مەخمووری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەڵێت: "ئەمریکا لە ناحیەی قەراج سەربازگەیێکی زۆر گەورەی دامەزراندووە، هێزێکی زۆریشی بە چەکی قورس و زیاتر لە 150 هەمەڕەوە هێناوەتە سەربازگەکە و ژمارەی سەربازەکانیشی زیاترە لە هەزار و 500 سەرباز".
گەڵاڵی وتیشی "مەبەست لە دانانی ئەم سەربازگەیە بۆ هەماهەنگی و هاوکاری کردنە لە ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵ کردنەوەی حەویجەدا، کە سنووری قەراج بەتایبەتی هەم بەشی ڕۆژهەڵاتەکەی و هەمیش بەشی باشووری ڕۆژئاوای ناحیەکە پەیوەستە بە داعشەوە، واتە پەیوەندیی بەقەزایی حەویجەوە هەیە".
ئەو بەرپرسەی یەکێتیی ئەوەشی نەشاردەوە، ئەگەر لە لایەن ئامانجی سەربازگەکە بۆ هەماهەنگی کردن و دابین کردنی پشتیوانی بێت، ئەوا ئامانجی دیکەشی لە پشتەوەیە.
ناوبراو باسی لەوەش کرد" ئەو شانۆگەرییەی لە تەلعفەر دروست بوو کاتێک داعش هات خۆی تەسلیم کرد، ئەمریکیەکان ڕێگردەبن کە بەو شێوەیە بەرپرسانی باڵای داعش کە پێکهاتوون لە خەڵکی وڵاتانی کەنداوو تورکیا خۆیان ڕادەست بکەن ئەمریکا هەوڵ دەدات ئەو تیرۆریستانەی ناو داعش کە خۆیان ڕادەست دەکەن نەدرێنەوە بە وڵاتەکانیان".
ڕەشاد گەڵاڵی مەترسیی ئەوەشی ئاشکرا کرد، " ئەگەر هات و هەولێر و بەغدا ڕێک نەکەوتن، ئەمریکییەکان بەرەکانی پێشەوەی هێزەکانی پێشمەرگە وەردەگرن، هەر لە ناوچەی گەڕاو کە دەکەوێتە سنووری قەزای دوبز تا دەگاتە سنووری ناحیەی قەراج سەنگەرەکانی پێشەوەی هێزی پێشمەرگە لە لایەن ئەمریکیەکانەوە وەردەگیرێت".
سەرچاوە: میللەت پرێس
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment