جێگرانی سه‌رۆک کۆماری تورکیا کێ ده‌بێت؟

به‌شی تورکیا- کۆڕه‌ سیاسییه‌کانی تورکیا باس له‌وه‌ ده‌که‌ن که‌ له‌ ئه‌گه‌ری سه‌رکه‌وتنی ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان له‌ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تیی کۆمار که‌ له‌ داهاتوودا به‌ڕێوه‌ ده‌چێت، وێده‌چێت ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی و تانسۆ چیلله‌ر وه‌کوو جێگری ئه‌ردۆغان هه‌ڵببژێردرێن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، 3ی نۆڤێمبیری 2019 کاتێکه‌ که‌ پاش به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆمار و په‌رله‌مانی تورکیا که‌ به‌ شێوه‌ی هاوکات به‌ڕێوه‌چوو، سیسته‌می ده‌سه‌ڵاتدارێتیی تورکیا به‌ شێوه‌ی فه‌رمی له‌ په‌رله‌مانییه‌وه‌ بۆ سه‌رۆک کۆماری گۆڕدرا. ئه‌م ڕۆژانه‌ کۆڕه‌ سیاسییه‌کانی تورکیا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی له‌ ئه‌گه‌ری سه‌رکه‌وتنی ئه‌ردۆغان له‌ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی چ که‌سێک ده‌بێته‌ جێگری سه‌رۆک کۆمار، باسێکی گرینگیان ئاراسته‌ کردووه‌.

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌ وه‌ده‌ستهاتووه‌کان له‌ سه‌رچاوه‌کانی نزیک له‌ پارتی داد و گه‌شه‌، له‌ ئه‌گه‌ری سه‌رکه‌وتنی ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان له‌ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تیی کۆمار، ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی سه‌رۆکی پارتی بزاڤی نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ستی تورکیا و تانسۆ چیلله‌ر سه‌رۆک وه‌زیرانی پێشووی تورکیا وه‌کوو جێگرانی سه‌رۆک کۆماری تورکیا ده‌ناسێندرێن.

په‌رله‌مانی تورکیا له‌ 1ی ئه‌کته‌وبر کاره‌کانی ده‌ست پێکرد که‌ له‌ یه‌که‌مین هه‌نگاودا پڕۆژه‌یێکی گرینگیان خسته‌ ده‌نگدانه‌وه‌ که‌ به‌پێی ئه‌و پڕۆژه‌یاسایه‌ که‌ له‌لایه‌ن پارتی داد و گه‌شه‌وه‌ ئاراسته‌ی په‌رله‌مان کرابوو "جێگرانی سه‌رۆک کۆماری تورکیا ده‌توانن هاوکات سه‌رۆکی پارتیش بن" و له‌ ئه‌گه‌ری سه‌رکه‌وتنی ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان پۆستی جێگرایه‌تیی ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی زۆر چاوه‌ڕوانکراو ده‌کاته‌وه‌. له‌ ئه‌گه‌ری قبووڵ کردنی پارتی بزاڤی نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ست، ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی ده‌توانێت هه‌م سه‌رۆکی پارتی بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ستی تورکیا بێت و هه‌م به‌ پشتیوانی له‌ ئه‌ردۆغان له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تیی کۆمار وه‌کوو جێگری یه‌که‌می سه‌رۆک کۆمار ڕۆڵ بگێڕێت که‌وابوو تورکیا پاش 17 ساڵ جارێکی دیکه‌ بۆ سه‌رده‌می ئیئتیلافه‌کان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ چوونکه‌ له‌لایێکه‌‌وه‌ له‌ کابینه‌ و په‌رله‌مانیش پێکهاته‌یێک له‌ پارتی داد و گه‌شه‌- پارتی بزاڤی نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ستی تورکیا دروست ده‌بێت.

تانسۆ چیلله‌ر کێیه‌؟

یه‌که‌مین و دوایین سه‌رۆک وه‌زیرانی ژنی تورکیایه‌ که‌ له‌ سه‌رده‌می زۆر هه‌ستیار و گرینگی 1993 تا 1996 له‌سه‌ر کورسی ده‌سه‌ڵات بوو. ناوبراو لایه‌نگرێکی سه‌رسه‌ختی شه‌ڕی چه‌کدارانه‌ له‌گه‌ڵ په‌که‌که‌ بوو که‌ پاش شه‌ڕی که‌نداوی فارس ڕۆڵێکی زۆر گرینگی له‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌ قورسه‌کانی سوپای تورکیا له‌ دژی په‌که‌که‌وه‌ گێڕا و ده‌ورێکی گرینگی له‌ مۆدێرنیزه‌ کردنی سوپای تورکیا بووه‌. دۆغان گوڕه‌ش سه‌رۆکی ئه‌رکانی ئه‌و کاته‌ی فه‌رمانده‌ییی هێزه‌ چه‌کداره‌کانی تورکیا له‌سه‌ر فه‌رمانی ناوبراو ئۆپه‌راسیۆنێکی به‌ربڵاوی له‌ دژی په‌که‌که‌ ئه‌نجام دا‌ و ڕۆڵێکی گرینگی له‌ دانانی ناوی په‌که‌که‌ له‌ لیستی گرووپه‌ تیرۆریستییه‌کان له‌لایه‌ن ئه‌مریکاوه‌ گێڕا‌. سیاسه‌تێکی سه‌ربازیی سه‌رسه‌ختانه‌ که‌ ئه‌م خانمه‌ سه‌رۆک وه‌زیره‌ دژ به‌ په‌که‌که‌ گرتبوویه‌‌به‌ر له‌ به‌شی کوردنشینی ئه‌م وڵاته‌ به‌ تایبه‌ت له‌ باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی تورکیا پێشێل‌کردنی به‌ربڵاوی مافی مرۆڤی به‌دواوه‌ بوو‌. ناوبراو پێوه‌ندییێکی زۆر دۆستانه‌ی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل هه‌یه‌ و ته‌نانه‌ت یه‌که‌مین سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا بوو که‌ به‌ شێوه‌ی فه‌رمی سه‌ردانی ئیسرائیلی کرد.

سه‌رچاوه‌: ڕۆژنامه‌ی جمهوورییه‌ت

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 8129

Your Comment

You are replying to: .
captcha