بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی بەندکراوی پارتی دیموکراتیکی گەلان لە نامەیێکدا بۆ هەزار چالاکی مەدەنیی تورکیا دەنووسێت: "تەنانەت ئەگەر پشتگیری لە بیرۆکەی پارتی دیموکراتیکی گەلان ناکەن و پاڵپشتی لە چالاکیی سیاسیی ئەو پارتە ناکەن، پاڵپشتی عەدالەت بن."
لەو نامەیەدا هاتووە: نوێنەرانی گەل نابێت بە بۆنەی ڕادەربڕینیان لە پەرلەمان، سزا بدرێن؛ تێکڕای ئەو دۆسیانەی بۆ ئێمە تۆمار کراوە بە بۆنەی ڕادەربڕینی ئێمەیە لە پەرلەمان. بەپێی یاسای بنەڕەتیی تورکیا تەنانەت بۆیان نییە هەمبەر نوێنەرانی پەرلەمانی تورکیا بە دواداچوونیان هەبێت چ بگات بەوەی دەستگیر و زیندانیان بکەن.
لە درێژەی نامەکەدا دەمیرتاش دەڵێت: پووچەڵ کردنی حەسانەی یاسایی لە نوێنەرانی پەرلەمانی تورکیا هەڵەیێکی ئاشکرایە. پێشێل کردنی یاساکان بۆ دژایەتی کردن لەگەڵ پارتی دیموکراتیکی گەلان ئەنجانم دراوە و تەنیا بۆ نوێنەرانی پەرلەمان نەبووە بەڵکوو 85 شارەوانی سەربە پارتی دیموکراتیکی گەلان و ئەندامانی ئەو پارتە کە زۆرتر لە 2 هەزار کەسن لە یەک ساڵی دواییدا زیندانی کراون. ئەمە پڕۆسەیێکی یاسایی نییە بەڵکوو پڕۆسەیێکی سیاسییە.
سەرچاوە: ڕۆژنامەی دیوار
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment