به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی ڕێبه‌ری پارتی بزاڤی نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ستی تورکیا (MHP) گشت‌پرسیی هه‌رێمی کوردستان -که بڕیاره دوو حه‌فته‌ی دیکه به‌ڕێوه بچێت- به جیدی‌ترین هه‌ڕه‌شه له دژی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییی تورکیا وه‌سف کرد و وتی ده‌بێ ڕێگری له به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌و گشتپرسییه بکرێت.
ناوبراو که سه‌ردانی پارێزگای "اسپارت"ی کردووه، ڕای‌گه‌یاند: "ئه‌م گشتپرسییه‌ی پێشمه‌رگه یه‌کێک له جیدی‌ترین هه‌ڕه‌شه‌کان له دژی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییی ئێمه‌یه و هه‌رگیز نابێت ئیزنی به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌و بابه‌ته بدرێت. ئه‌گه‌ر ڕێگری له به‌ڕێوه‌چوونی گشت‌پرسیی هه‌رێمی کوردستان نه‌کرێت مه‌ڵبه‌ندی ئێمه به‌ره‌وڕووی پیلانی خراپ و خه‌یانه‌تکارانه ده‌بێته‌وه."
پێشتر باخچه‌لی ڕای‌گه‌یاندبوو ده‌کرێت گشت‌پرسیی سه‌ربه‌خۆییی هه‌رێمی کوردستان وه‌کوو بیانوو و پاساوده‌ری شه‌ڕ بۆ تورکیا وه‌سف بکرێت به‌ڵام بینالی یێڵدرم سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا ئه‌و ئیدیعایه‌ی ڕه‌ت کردووه‌ته‌وه و وتوویه‌تی: ئه‌و پرسه ناتوانێت ببێته‌هۆی سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕ چوونکه شه‌ڕ له نێوان وڵاتاندا ڕوو ده‌دات و ئه‌نقه‌ره‌ش، هه‌ولێر به وڵات نازانێت.
ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆییی هه‌رێمی کوردستان که به پێشنیاری مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێم و به هاوڕاییی زۆرینه‌ی حزبه کوردستانییه‌کانی عێراق ڕۆژی 25ی سێپتێمبێر به‌ڕێوه ده‌چێت شه‌پۆلێکی ناڕه‌زایی لێکه‌وتۆته‌وه له نێوان سیاسه‌توانه تورکه‌کاندا.
سه‌رچاوه: حوڕییه‌ت
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment