بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لەو کۆبوونەوەیەدا یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان چەند داواکارییێکی ئاراستەی گۆڕان کرد کە بریتین لە:
1- ئاسایی کردنەوە و کارا کردنەوەی پەرلەمانی کوردستان.
2- لە پێناو بەدیهێنانی هاوسەنگی لە نێوان مووچەی پلەباڵاکان و مووچە کەمەکاندا، پێویستە پاشەکەوت کردنی مووچە لە ڕێگەی پەسند کردنی پرۆژەیاسایێکی تایبەت لا ببرێت و گەرەنتی دانەوەی مووچە پاشەکەوت کراوەکانی مووچە خۆران بکرێت.
3- متمانە بەخشین بە سەرۆک و ئەندامانی ئەنجومەنی سندووقی داهاتە نەوتی و غازییەکان.
4- هەمواری یاسای هەڵبژاردن و دەستەبەر کردنی مافی دەنگ­دانی دانیشتووانی ناوچە دابڕێندراوەکان، بۆ ئەوەی نوێنەری راستەقینەی خۆیان هەبێت لە پەرلەمانی کوردستان.
5- پەسند کردنی یاسای ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی.
6- لیژنەی ئامادە کردنی دەستوور بۆ راپرسی، متمانەی پێ­ببەخشرێتەوە بۆ ئامادە کردنی دەستووری دەوڵەتی کوردستان.
7- هەمواری یاسای سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، ژمارە 1ی ساڵی 2005.
سەرچاوە: لڤین پرێس
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment