زیاتر له‌ 4000 که‌س سه‌ردانی ده‌یه‌مین پیشانگای پیشه‌ده‌ستییه‌کانی کرماشانیان کردووه‌

به‌شی کرماشان- جێگری پیشه‌ده‌ستییه‌کانی ئیداره‌ی میرات فه‌رهه‌نگیی پارێزگای کرماشان ده‌ڵێت: زیاتر له‌ 4000 که‌س سه‌ردانی ده‌یه‌مین پیشانگای پیشه‌ده‌ستییه‌کانی کرماشانیان کردووه‌ و ئه‌وه‌ش له‌ سێ ڕۆژی یه‌که‌می ئه‌و پیشانگایه‌دا.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، په‌روانه‌ حه‌یده‌ری ئاماژه‌ی به‌ پێشوازیی به‌رفراوانی خه‌ڵکی کرماشان له‌ ده‌یه‌مین پیشانگای پیشه‌ده‌ستییه‌کان و هونه‌ری نه‌ریتی کرماشان کرد و وتی: له‌ سێ ڕۆژی یه‌که‌می پیشانگاکه‌دا زیاتر له‌ 4000 که‌س سه‌ردانی ده‌یه‌مین پیشانگای پیشه‌ده‌ستییه‌کانی کرماشانیان کردووه‌.

ناوبراو درێژه‌ی پێدا؛ ڕۆژانی پێنجشه‌ممه‌ و هه‌ینی پێشوازی هاووڵاتییان له‌و پیشانگایه‌ زۆر به‌رفراوان بوو و ڕێژه‌ی فرۆشی به‌رهه‌می پیشه‌ده‌ستییه‌کان کۆی 200 ملیۆن تمه‌نی تێپه‌ڕاندووه‌ که‌ له‌و ڕێژه‌یه‌ش 100 میلیۆن تمه‌نی له‌ ڕۆژی سێیه‌مدا فرۆشراوه‌.

شیاوی ئاماژه‌یه‌؛ ده‌یه‌مین پیشانگای پیشه‌ده‌ستییه‌کان و هونه‌ره‌ نه‌ریتییه‌کانی پارێزگای کرماشان له‌ 15 بۆ 18ی خه‌رمانان به‌ ئاماده‌بوونی هونه‌رمه‌ندانی خاوه‌ن پیشه‌ له‌ 28 پارێزگای وڵاته‌وه‌ له‌ شوێنی پیشانگای نێونه‌ته‌وه‌یی کرماشان له‌ پارکی شاهید به‌رده‌وامه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 8097

Your Comment

You are replying to: .
captcha