ئه‌گه‌ری دواخستنی ڕیفراندۆم له‌ به‌رانبه‌ر وه‌رگرتنی ئیمتیاز له‌ به‌غدا هه‌یه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامێکی سه‌رکردایه‌تیی کۆمه‌ڵی ئیسلامی باسی وێنا کردنی دواخستنی ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆییی هه‌رێمی کوردستان ده‌کات ئه‌وه‌ش له‌ به‌رانبه‌ر وه‌رگرتنی هه‌ندێ ئیمتیاز له‌ به‌غدا.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، شوان ڕابه‌ر له‌ پرێس کۆنفڕانسێکدا وتی: به‌رپرسانی هه‌رێمی کوردستان تا ئێستا مکووڕن له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌بردنی ڕیفراندۆم له‌ کاتی دیاریکراودا.

ناوبراو زیادی کرد: ئه‌و به‌رپرسانه‌ به‌رده‌وام به‌ره‌و ڕووی کێشه‌ و ناڕه‌زایی و له‌مپه‌ڕی نێوخۆ و ده‌ره‌کی ده‌بنه‌وه‌ بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ڕیفراندۆم. هه‌ر بۆیه‌ش وێنا ده‌کرێت ئه‌و گشتپرسییه‌ له‌ به‌رانبه‌ر وه‌رگرتنی هه‌ندێ ئیمتیاز له‌ ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵه‌وه‌ دوا بخرێت.

ڕابه‌ر وتیشی: کارا نه‌کردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی کوردستان و نه‌بوونی یاسایێکی تایبه‌ت‌ بۆ به‌ڕێوه‌بردنی گشتپرسی و دۆخی ناله‌باری ئابووری و کێشه‌ی بژێوی ژیانی هاووڵاتییانی هه‌رێم و ناڕه‌زاییی نێوده‌وڵه‌تی و ناوچه‌یی و نیگه‌رانیی هاووڵاتییانی هه‌رێم و بێ متمانه‌یی ئه‌وان نیسبه‌ت به‌ ده‌وڵه‌تی هه‌رێمی کوردستانی لێکه‌وتووه‌ته‌وه‌.

ناوبراو زیادی کرد: ئه‌م گوشارانه‌ بۆته‌ هۆی ئه‌وه‌ی هه‌ولێر که‌وێته‌ دۆخێکی دژواره‌وه‌ و به‌دوای ده‌رچه‌یێکی ئاشتییانه‌دا بگه‌ڕێت بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و قه‌یرانه‌.

سه‌رچاوه‌: "الاتجاه‌ پرس"

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 8094

Your Comment

You are replying to: .
captcha