ڕەتی دەکەینەوە پارتی پێشنیازی بۆ دواخستی ڕیفراندۆم کردبێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتەبێژی یەکێتی ڕەتی کردەوە کە پارتی پێشنیازی بۆ حزبەکەی کردبێت کە ڕیفراندۆم دوابخرێت و دوو ساڵی دیکە بۆ پەرلەمان و سەرۆکایەتی هەرێم درێژ بکرێتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەعدی پیرە ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی رای­گەیاند: ئەو هەواڵانەی باس پێشنیازی پارتی دەکەن بۆ یەکێتی بە مەبەستی دواخستنی ڕیفراندۆم و هەڵبژاردن "بۆ تێكدانی زمانی دیالۆگە لە نێوان لایەنەكاندان".

شایانی باسە سەرچاوەیێکی نێو کۆبوونەوەی ڕۆژی سێ شەممەی سەرکردایەتیی هاوبەشی گۆڕان و یەکێتی ڕای­گەیاندبوو یەکێتی لە کۆبوونەوەکەدا بە گۆڕانی وتووە، دەیانەوێت هەڵبژاردن دوابخرێت و ویلایەتی بارزانی و ئەم خولەی پەرلەمانیش درێژبکرێتەوە.

ڕۆژی سێ شەممە 5ی سێپتێمبێری 2017 سەرکردایەتیی هاوبەشی گۆڕان و یەکێتى کۆبوونەوە و هیچ ڕاگەیێندراوێکیشیان لە بارەی کۆبوونەوەکە بڵاو نەکردەوە.

سەرچاوە: NRT

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 8069

Your Comment

You are replying to: .
captcha