کوردستانی عێراق گوڕمی هێناوه‌ته‌وه‌ بۆ به‌رهه‌مهێنانی غازی سروشتی/ دیمیتری ژێدانیکۆف

به‌شی ڕاپۆرت/ جیهان- داناغاز یه‌ک له‌و کۆمپانیاگه‌له‌یه‌ که‌ له‌ کوردستانی عێراق سه‌رمایه‌ی داناوه‌ و به‌ ڕۆیتێرز ده‌ڵێت: ناوچه‌که‌ خۆ ئاماده‌ ده‌کات بۆ به‌رهه‌مهێنانی به‌رفراوانی غازی سروشتی ئه‌وه‌ش پاش چاره‌سه‌ری دۆسیه‌یێکی یاسایی له‌گه‌ڵ کۆمپانیای گه‌شه‌ و ئاوه‌دانکاری دێته‌ ئاراوه‌. ئه‌و کۆمپانیاگه‌له‌ ئێستا به‌نیازن له‌ پۆتانسییه‌لی سه‌رچاوه‌ی مه‌زنی کوردستان که‌ڵک وه‌ربگرن.

کوردپرێس: ناوچه‌ی نیوه‌ سه‌ربه‌خۆی کوردستانی عێراق حه‌فته‌ی ڕابردوو دۆسیه‌که‌ی خۆی له‌گه‌ڵ پرێڵ کۆنسێرسیۆم چاره‌سه‌ر کرد ئه‌وه‌ش به‌ پێدانی یه‌ک میلیارد دۆلار به‌ کۆمپانیاکانی ئه‌ندامی ئه‌و کۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌ (داناغاز، کۆرسێنت پترۆلیۆم -که‌ گه‌وره‌ترین خاوه‌ن پشکی داناغازه‌-، ئۆ ئێم ڤیی ئۆسترالی، ئێم ئۆ ئێلی مه‌جاری و ئار ده‌بلیوو ئه‌ی ئه‌ڵمانیایی).

ئه‌و کۆنسێرسیۆمه‌ گرێبه‌ستێکی 10 ساڵه‌ی له‌ بواری گه‌شه‌پێدانی کێڵگه‌کانی غازی خوورموور و چه‌مچه‌ماڵ له‌گه‌ڵ حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان واژۆ کردووه‌ و هه‌ندێ سه‌رچاوه‌ی به‌ده‌سته‌وه‌یه‌ که‌ بایه‌خه‌که‌ی تا 75 تریلیۆن خه‌ملێندراوه‌.

کۆنسێرسیۆم پرێڵ به‌ بۆنه‌ی نه‌درانی به‌ ته‌واوه‌تیی حه‌قده‌ستی به‌رهه‌مهێنانی غازی شل و هه‌روه‌هاش دواخستنی په‌ره‌پێدانی کێڵگه‌کان له‌ کوردستان سکاڵای تۆمار کردبوو و پاش ململانێیێکی درێژخایه‌ن دۆسیه‌که‌ چاره‌سه‌ر کرا.

مه‌جید جه‌عفه‌ر سه‌رۆکی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری کۆمپانیای داناغاز که‌ سه‌نته‌ره‌که‌ی له‌ ئیماراتدایه‌ به‌ ڕۆیتێرزی وتووه‌: کۆنسێرسیۆم پرێڵ وه‌کوو به‌شێک له‌و ئیتیفاقه‌ ڕێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی غاز له‌ کێڵگه‌کاندا زیاتر له‌ دوو قات ده‌کاته‌وه‌.

ناوبراو له‌ گفتوگۆیێکدا ڕای‌گه‌یاند: به‌رهه‌می ڕۆژانه‌ له‌ 330 میلیۆن فووتی سێجاوه‌ تا ڕاده‌ی 800 میلیۆن یان ساڵانه‌ 8 میلیارد مه‌تری سێجا زیاد ده‌بێت. ئه‌و ڕێژه‌ غازه‌ بۆ دابین‌کردنی پێداویستیی ساڵانه‌ی غازی وڵاتێک به‌ پانتاییی ئۆسترالیا به‌س ده‌بێت. به‌ وته‌ی مه‌جید جه‌عفه‌ر که‌ به‌ڕێوه‌به‌ری کۆرسێنت پترۆلیۆمه‌ ئه‌و هه‌ڵکشانه‌ که‌ بڕیاره‌ له‌ ماوه‌ی دوو ساڵدا ئه‌نجام ببێت ده‌کرێت ته‌نها ده‌ستپێکی ڕه‌وته‌که‌ بێت.

ناوبراو ده‌ڵێت: ئه‌مه‌ ته‌نها قۆناغی پاشتر ده‌بێت. به‌ شێوازی هێزه‌کی ده‌کرێت چه‌ندین قات غاز به‌رهه‌م بهێنرێت.

مه‌جید جه‌عفه‌ر گوتیشی: پاش زیاد بوونی بلۆکه‌ نوێیه‌کان و هێڵه‌ نه‌وتییه‌ نوێیه‌کان پاشه‌که‌وته‌که‌ 3 بۆ 5 قاتی 17 تریلیۆن فووتی سێجای ئێستاکه‌ به‌رز ده‌بێته‌وه‌ و له‌ هه‌مان کاتدا به‌رهه‌مهێنانیش ڕۆژانه‌ 5 تا 6 میلیارد فووتی سێجا زیاد ده‌کات.

ناوبراو زیادیشی کرد: ئێمه‌ به‌ڵێنمان داوه‌ بایه‌خی سه‌رچاوه‌ و پاشه‌که‌وتی کوردستان و عێراق بگه‌یێنه‌ به‌رزترین ئاستی خۆی. ئێمه‌ پێش هه‌موو شتێک و زیاتر له‌ هه‌موو شتێک پێویسته‌ پێداویستیی خۆجێیی دابین بکه‌ین به‌ڵام به‌ ڕێژه‌ی پێویست پاشه‌که‌وتیشمان ده‌بێت بۆ هه‌نارده‌کردن. له‌و ڕێژه‌ی هه‌ڵکشانه‌ ڕۆژانه‌ نزیک به‌ 500 میلیۆن فووتی سێجا ده‌کرێت 250 میلیۆن فووتی سێجای هه‌نارده‌ بکرێت بۆ بازاڕی ناوخۆ و 250 فووتی سێجاشی هه‌نارده‌ بکرێت بۆ بازاڕی ده‌ره‌کی یان ناوخۆیی.

ئیتیفاقی ئه‌مدواییه‌ شاهێده‌ له‌سه‌ر ڕێکخستن و سامان‌پێدانی کوردستان له‌ باری پرسی داراییه‌وه‌ پێش ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆییی مانگی سێپتێمبێر.

کوردستان ده‌سته‌ویه‌خه‌ی شه‌ڕی داعش و قه‌یرانی بودجه‌ بووه‌ به‌هۆی دابه‌زینی نرخی نه‌وته‌وه‌. دوو ساڵی ڕابردوو به‌ بۆنه‌ی فرۆشی نه‌وته‌وه‌ درێژه‌ی به‌ حه‌یاتی خۆی ده‌دات. کوردستان هه‌روه‌ها بیری له‌ هه‌نارده‌کردنی غازیش کردۆته‌وه‌. کۆمپانیا ئه‌ورووپییه‌کان ده‌مێکه‌ کوردستان به‌ سه‌رچاوه‌یێکی هێزه‌کی ده‌زانن بۆ گه‌یاندنی غاز به‌ ئه‌ورووپا له‌ ڕێگای تورکیا. ئه‌و کاره‌ش ده‌توانێت ببێته‌هۆی دابه‌زینی ڕێژه‌ی وابه‌سته‌ییی ئه‌ورووپا به‌ غازی ڕووسیا.

کۆنسێرسیۆم پرێڵ له‌ کاتی واژۆکرانی گرێبه‌سته‌که‌یه‌وه‌ له‌گه‌ڵ حکوومه‌تی هه‌رێم 1.26 میلیارد دۆلار له‌ خوورموور و چه‌مچه‌ماڵ سه‌رمایه‌ی داناوه‌ به‌ گوێره‌ی ڕێککه‌وتنی کوردستان 400 میلیۆن دۆلار بۆ په‌ره‌پێدانی زیاتری کێڵگه‌ نه‌وتییه‌کان دراوه‌ و دوو بلۆکی دیکه‌ش ڕاده‌ستی ئه‌و کۆنسێرسیۆمه‌ کراوه‌.

مه‌جید جه‌عفه‌ر ده‌ڵێت: ئه‌و ڕێککه‌وتنه‌ دوو خاڵی گرینگ ده‌سه‌لمێنێت: یه‌که‌م ئه‌وه‌ی حکوومه‌تی هه‌رێم به‌ ئاشکرا ڕای‌گه‌یاندووه‌ به‌نیازه‌ تێکڕای قه‌رزه‌کانی به‌ کۆمپانیاکانی سه‌رمایه‌دانه‌ر بداته‌وه‌. دووهه‌م ئه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌کانیان به‌ بایه‌خ و جێ دڵنیایی بێت و هه‌ردووک ئه‌مانه‌ بۆ سه‌رمایه‌دانه‌ری زۆر گرینگن.

ناوبراو له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌یه‌ پرێڵ کۆنسێرسیۆم به‌هێزه‌ و پاش ئه‌و ئیتیفاقه‌ هه‌لومه‌رجی داراییی گونجاوی بۆ ده‌ڕه‌خسێت له‌پێناو سه‌رمایه‌دانان له‌ بواری په‌ره‌پێدانی چالاکییه‌کانیدا.

جه‌عفه‌ر ڕاشی‌گه‌یاند: کۆمپانیای زۆر هاتوونه‌ته‌ کوردستان و چوونه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌ به‌ڵام ئه‌مڕۆکه‌ گرووپێکی هه‌ره‌گرینگ له‌ پێشه‌نگانی ده‌ستپێکه‌ر هه‌ن که‌ به‌رهه‌مهێنان و گه‌شه‌ به‌ره‌و پێش ده‌به‌ن.

سه‌رچاوه‌: ڕۆیتێرز

وه‌رگێڕان له‌ فارسییه‌وه‌: سروور خدری

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 8045

Your Comment

You are replying to: .
captcha