به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف ڕۆژی دووشه‌ممه له چه‌ند پێوه‌ندیی ته‌له‌فۆنیی جیا جیادا له‌گه‌ڵ وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی تورکیا و مالیزیا، ئه‌ندۆنێزیا نیگه‌رانیی قووڵی خۆی سه‌باره‌ت به دۆخی ئه‌سه‌فباری موسڵمانانی میانمار ده‌ربڕی و داوای ئاوڕی زیاتر و هه‌نگاوی به‌کرداریی وڵاتانی ئیسلامی ده‌کات بۆ کۆتایی هێنان به توندئاژۆییی ناڕه‌وا و نامرۆڤانه‌ی دژ به موسڵمانانی میانمار.
له‌و پێوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییانه‌دا ئاماده‌ییی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕاگه‌یێندرا بۆ هه‌موو چه‌شنه یارمه‌تیدانێک یان ده‌ستپێکردنی ڕێگه‌چاری به‌کۆمه‌ڵ له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی و وڵاتانی ئیسلامییه‌وه.
به گوێره‌ی ڕاپۆرتی سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ له‌م حه‌فتانه‌ی دواییدا کوشتن و توندئاژۆیی و تاوانی دژ به موسڵمانانی میانمار زیادی کردووه و له‌م یه‌ک حه‌فته‌ی دواییدا به‌هۆی بڵێسه سه‌ندنی دووباره‌ی توندئاژۆیییهوه زیاتر له 90 هه‌زار موسڵمانی ڕۆهینگیا ناچار کراون ماڵ و حاڵی خۆیان بهجێبڵێن.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment