وڵاتانی ئیسلامی له‌ به‌رانبه‌ر توندئاژۆییی دژ به‌ موسڵمانانی میانمار بوه‌ستنه‌وه‌

به‌شی ئێران- وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران داوای ئاوڕی زیاتر و هه‌نگاوی به‌کرداریی وڵاتانی ئیسلامی ده‌کات بۆ کۆتایی هێنان به‌ توندئاژۆییی ناڕه‌وا و نامرۆڤانه‌ی دژ به‌ موسڵمانانی میانمار.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف ڕۆژی دووشه‌ممه‌ له‌ چه‌ند پێوه‌ندیی ته‌له‌فۆنیی جیا جیادا له‌گه‌ڵ وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی تورکیا و مالیزیا، ئه‌ندۆنێزیا نیگه‌رانیی قووڵی خۆی سه‌باره‌ت به‌ دۆخی ئه‌سه‌فباری موسڵمانانی میانمار ده‌ربڕی و داوای ئاوڕی زیاتر و هه‌نگاوی به‌کرداریی وڵاتانی ئیسلامی ده‌کات بۆ کۆتایی هێنان به‌ توندئاژۆییی ناڕه‌وا و نامرۆڤانه‌ی دژ به‌ موسڵمانانی میانمار.

له‌و پێوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییانه‌دا ئاماده‌ییی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕاگه‌یێندرا بۆ هه‌موو چه‌شنه‌ یارمه‌تیدانێک یان ده‌ست‌پێکردنی ڕێگه‌چاری به‌کۆمه‌ڵ له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی و وڵاتانی ئیسلامییه‌وه‌.

به‌ گوێره‌ی ڕاپۆرتی سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ له‌م حه‌فتانه‌ی دواییدا کوشتن و توندئاژۆیی و تاوانی دژ به‌ موسڵمانانی میانمار زیادی کردووه‌ و له‌م یه‌ک حه‌فته‌ی دواییدا به‌هۆی بڵێسه‌ سه‌ندنی دووباره‌ی توندئاژۆیییه‌وه‌ زیاتر له‌ 90 هه‌زار موسڵمانی ڕۆهینگیا ناچار کراون ماڵ و حاڵی خۆیان به‌جێبڵێن.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 8036

Your Comment

You are replying to: .
captcha