داعش تا کۆتاییی مانگی ئه‌کته‌وبر به‌ ته‌واوه‌تی شکست ده‌هێنێت

به‌شی تورکیا- نوێنه‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان بۆ کاروباری سووریا ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: پێش‌بینی ده‌کرێت تا کۆتاییی مانگی ئه‌کته‌وبر به‌ ته‌واوه‌تی شکست بهینێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ستێفان دیمیستۆرا نوێنه‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان له‌ سووریا وتی: چاوه‌ڕوان ده‌کرێت داعش تا کۆتاییی مانگی ئه‌کته‌وبر به‌ ته‌واوه‌تی شکست بهێنێت.

ناوبراو به‌ بی بی سیی ڕاگه‌یاندووه‌: به‌ ڕای من کۆتاییی ئه‌م شه‌ڕه‌ نزیکه‌. هاوکات ده‌بێ دڵنیا ببینه‌وه‌ کۆتاییی ئه‌و شه‌ڕه‌ سه‌ره‌تای ئاشته‌وایی ده‌بێت. ئه‌گه‌ر کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی له‌ ماوه‌ی یه‌ک ساڵدا حکوومه‌تی سووریا ناچار بکات له‌سه‌ر مێزی دانووستان دابنیشێت ده‌کرێت هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌ بچێت. ده‌یره‌زوور بۆ ماوه‌ی سێ ساڵه‌ له‌ بنده‌ست داعشدایه‌. ئازاد کردنه‌وه‌ی ئه‌و شاره‌ له‌لایه‌ن هێزی ڕووسی و سوورییه‌وه‌ تا کۆتاییی ئه‌م مانگه‌ یان به‌ لانی فره‌وه‌ تا کۆتاییی مانگی ئه‌کته‌وبر چاوه‌ڕوان ده‌کرێت.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی تایم تورک

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 8022

Your Comment

You are replying to: .
captcha