به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، جه‌میل شۆهانی له‌و باره‌یه‌وه ڕای‌گه‌یاند: له ماوه‌ی پێنج مانگی یه‌که‌می ساڵی 96دا کۆی 479 ملیۆن و 534 هه‌زار دۆلار کاڵا له گومرگه‌کانی تێکڕای وڵاته‌وه به‌ره‌و عێراق هه‌نارده کراون و 190 ملیۆن و 886 هه‌زار و 741 دۆلار له‌و بڕه‌پاره‌یه له سنووری مێهرانه‌وه هه‌نارده کراوه.
ناوبراو زیادی کرد: پێش‌بینی ده‌کرێت تا کۆتایی ئه‌مساڵ هه‌نارده‌ی کاڵا بگاته 2 میلیارد دۆلار.
جێگری ئیداره‌ی پیشه، کانگا و بازرگانیی ئیلام ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: هه‌ندێک ڕاوێژ و هه‌نگاوی پێویست له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی باڵای پارێزگاوه بۆ واژۆکردنی ڕێککه‌وتننامه‌ی دوو قۆڵی له‌گه‌ڵ پارێزگا دراوسێکانی نیسان، واست، دیاله و بابل له عێراق ئه‌نجام دراوه و به‌رنامه‌ش داڕێژراوه بۆ دوو قات کردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی هه‌نارده‌کردنی کاڵا له سنووری مێهرانه‌وه.
شۆهانی زیادی کرد: گرینگ‌ترین کاڵای هه‌نارده‌کراو له سنووری مێهرانه‌وه بریتی بوون له؛ که‌ره‌سته‌ی بیناسازی، ئاسن، به‌رهه‌مه جووتیارییه‌کان، په‌لاستیک، ئۆتۆمبێل، پارچه‌ی جۆربه‌جۆری ئۆتۆمبێل و ماکی کیمیایی.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment