بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وتەبێژی شۆرای شاری سەقز دەڵێت: ناوەندی بڕیاردانی میهرەجانەکە ڕای­گەیاندووە لە نێوان 24 بەرهەمێک کە گەیشتنە میهرەجانەکە 12 بەرهەم بۆ پێشکەش کردن هەڵبژێردارن کە 11 بەرهەمیان لە بەشی کێبەرکێن و 1 بەرهەمیش لە بەشی تایبەتدا بەشدار دەبێت.
ئەمیر زارع­زادە زیادی کرد: ئەو دوازدە بەرهەمە کە گەیشتنەسە پێنجەمین میهرەجانی شانۆی سەرشەقام بریتین لە: 1- لە یاری کۆتاییدا ڕێگایێک نییە(ئۆمید مستەفایی)، 2- تەلخەک (شاهۆ یارئەحمەدی)، 3- پنت هاوس (هیوا ئەسەد بەیگی)، 4- پەیکەرتاش (کەمال نەوجەوان)، 5- هەواڵی دارە مەیتیک (نەوید سووزەنی) 6- ئێوە دەنگ بدەن (موحسێن محەمەدی)، 7- بوون یا نەبوون ( مێهرداد دلاوەری)، 8- دەرهێنەری ژیانێک (ئەمیر بەنەفشی)، 9- هونەر (یاوەر محەمەدی)، 10- ژوورێکی ساکار (مێهان عەبدوڵانژاد)، 11- ئەحواڵی من (ئۆمێد فەرامەرزی)، 12- «بست بالا» مەهدی محەمەدیان.
شایانی باسە ئەو میهرەجانە لە پێنج شوێنی شاری سەقز (پارکی مەولەوەی، کۆگای نیشتەجێ بوونی 408، تازە ئاوا، مەیدانی جامی و کۆگای نیشتەجێ بوونی جاقل) لە 14 تا 17ی خەرمانان لە لایەن شۆرای شار و شارەوانیی سەقز و بە هاوکاریی ئیدارەی ئیرشاد بەڕێوە دەچێت.
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment