به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، حه‌فته‌ی ڕابردوو ئه‌نجومه‌نی پارێزگای که‌رکووک پێشنیاری به‌ڕێوه‌بردنی ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆییی کورده‌کانی عێراق له‌و شاره‌ی په‌سه‌ند کرد که ئه‌م بابه‌ته کاردانه‌وه‌ی نێگه‌تیڤی گرووپه سیاسییه تورکمان و عه‌ره‌به‌کانی که‌رکووکی به‌دواوه بوو.
ئه‌رشه‌د ساڵحی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق و ڕێبه‌ری به‌ره‌ی تورکمانی نیسبه‌ت به به‌ڕێوه‌چوونی ڕیفراندۆم له که‌رکووک هۆشداری دا و به ماڵپه‌ڕی هه‌واڵیی نهشنالی ئیماراتی وت: بڕیاری ئه‌نجومه‌نی پارێزگای که‌رکووک سه‌باره‌ت به به‌ڕێوه‌چوونی ڕیفراندۆم له‌و شاره شه‌ڕێکی نوێ له عێراقی لێده‌که‌وێته‌وه.
ناوبراو ئه‌م بڕیاره‌ی به بڕیارێکی یه‌کلایه‌نه وه‌سف و جه‌ختی کرد: به‌پێی ده‌ستووری عێراق، که‌رکووک به‌شێک له هه‌رێمی کوردستان وێنا ناکرێت هه‌ر بۆیه‌ش به‌ڕێوه‌چوونی ڕیفراندۆم له که‌رکووک دژ به ده‌ستووری عێراقه.
مایکڵ نایتس توێژه‌ری سه‌نته‌ری واشنتۆنیش سه‌باره‌ت به پاشهاته‌کانی به‌ڕێوه‌چوونی ڕیفراندۆم له که‌رکووک سه‌ره‌ڕای دژایه‌تیی عه‌ره‌ب و تورکمانه‌کانی ئه‌و شاره هۆشداری دا.
ناوبراو به نه‌شناڵی ئیماراتی ڕاگه‌یاند: مه‌ترسیی سه‌ر هه‌ڵدانی پشێوه له که‌رکووک له‌ئارادایه. له ڕابردووش‌دا ته‌قه‌کردن له هه‌ندێ ڕێوڕه‌سمی هاوشێوه (به‌ڕێوه‌چوونی ڕیفراندۆم) له‌ئارادا بووه به‌ڵام هێزه ئه‌منییه‌کان ئاماده‌ییی ته‌واویان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی له سه‌رهه‌ڵدانی ڕووداوێکی وا به تایبه‌ت له‌لایه‌ن به‌رهه‌ڵستکارانی به‌ڕێوه‌چوونی ڕیفراندۆم له‌م پارێزگایه‌وه ڕێگری بکه‌ن.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment