به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، محه‌مه‌د زه‌نگه‌نه له پرێس کۆنفڕانسێکدا ئاماژه‌ی به‌وه کرد که ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ میراتداری ده‌وڵه‌ته پێشووه‌کانه که زوڵم و سته‌میان له کورده‌کان کردووه هه‌ر بۆیه‌ش داوای له به‌غدا کرد که باجی سته‌می ده‌وڵه‌ته پێشووه‌کان بداته کورده‌کان.
ناوبراو سه‌باره‌ت به قۆناغی پاش ڕاگه‌یاندنی ده‌ره‌نجامی سه‌ربه‌خۆییی هه‌رێمی کوردستان وتی: له‌و پرسانه‌ی که له‌م قۆناغه‌دا ئه‌وله‌وییه‌تی پێ ده‌درێت گفتوگۆی نێوان هه‌ولێر- به‌غدا سه‌باره‌ت به چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی کورده‌کان له داموده‌زگاکانی ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ و ڕاگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی ده‌بێت.
محه‌مه‌د زه‌نگه‌نه جه‌ختی کرده سه‌ر زه‌رووره‌تی گفتوگۆ و ڕێککه‌وتنی سیاسیی نێوان حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ بۆ گه‌یشتن به هه‌ندێ ڕێگه‌چاره به مه‌به‌ستی ده‌سته‌به‌ر بوونی سه‌ربه‌خۆییی هه‌رێمی کوردستان به دوای ده‌ره‌نجامی گشتپرسی و لهمپهرنانهوهی به‌غدا له به‌رانبه‌ر ئه‌م پڕۆسه‌یه‌ی به دوور له چاوه‌ڕوانی نه‌زانی.
سه‌رچاوه: که‌ناڵی اخبار العراق (INN)
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment